بە سادەیی، بەڵێ.
بەڵام تەنیایی تەنها ئەوە نیە یەك کەس بێت – هەندێک کەس بە تەنیا دڵخۆشن کە ئەوەش زۆر ئاساییە.
هەروەها پەیوەندی بەوەوش نییە کە چەند کەس دەناسیت یان چەند جار دەیانبینیت – ئەوەی گرنگە پەیوەندی(Connection)ێەکی بەهێزت هەبێت کە دووربوونت لەو پەیوەندییە کاربکاتە سەر تەندروستیت.
🔸بۆ نموونە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر تەنیا بیت سیستەمی بەرگری لەشت کاریگەر کەمدەبێتەوە هەر لەبەر ئەوەش بۆ جەستەت قورستر دەبێت کەبەرەنگاری نەخۆشیەکان ببێتەوە.
بەشێک لە هۆکارەکەش پەیوەندی بە کەمبوونەوەی چاڵاکی ئەو هۆڕمۆنانەی جەستەت هەیە کە دروستی دەکات کاتێک لە ژێر فشاردایت.
بۆیە زۆر گرینگە بۆ ئەو کەسانەی کە هەستیارن بە تەنیایی یاخود توشی حاڵەتێکی تایبەت بوون تا بۆیان بگونجێت بە تەنها نەبێت و بتوانێت هاوەڵێکی هەبێت بۆ نموونە لە کاتی
💠وەرزشکردن
💠نان خواردن
💠 گەشتکردن
و چاڵاکیەکانی تر تاوەکو سیستەمی بەرگریان بە جێگیری بمینیتەوە.
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
سەرچاوە: Webmed