ئەمرۆ ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجەیە 

ڕێککەوتی 4ی شوباتی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە دیاریکراوە، ئەمەش لەپێناو هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە دەربارەی شێرپەنجە، خۆپارێزیی و چارەسەرییەکانی.

هەندێك شێوازی ژیان و بەرکەوتنی ژینگەیی دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد بکات. بەشێک لەو هۆکارانە بریتین لە:
🔹جگەرەکێشان: هۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی سییەکانە و هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ زۆر جۆری تری شێرپەنجە.
🔹خراپیی سیستەمی خۆراکی: ڕێجیمێکی زۆر توند یاخود بە پێچەوانەوە گۆشتی ناتەندروست و کەم میوە و سەوزە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری شێرپەنجە.
🔹ناچالاکی جەستەیی: بوونی شێوازێکی ژیانی ناچاڵاك و وەرزش نەکردن ئەگەری توشبوون زیاتر دەکات.
🔹زۆر بەرکەوتنی خۆر: ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات، لەوانەش میلانۆما.
🔹قەڵەوی: کێشی زیادە یان قەڵەوی هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ چەند جۆرێکی شێرپەنجە.
🔹هەوکردنی درێژخایەن: هەوکردنی درێژخایەن لە جەستەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی DNA و ئەویش دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

کەمکردنەوەی بەرکەوتن بەم هۆکارە مەترسیدارانە دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەم بکاتەوە.

سەرچاوە: پێگەی MyoClinic