ئەو خۆراکانەی کە پێویستە لە وەرزی گەرمادا دووربکەویتەوە لێیان چونکە تووشی تینوویەتیت دەکەن!

1️⃣ ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە سۆدیۆملەش پێویستی بە ئاوێکی زۆر هەیە بۆ خۆ رزگار کردن لەم ڕەگەزە خۆراکییەی کە بە زۆری لە خوێدا هەیە ، وە نمونەی ئەو خۆراکانەشی کە دەوڵەمەندن بەم ماددەیە وەکو نان و پەنیر و خۆراکی لە قوتونراو و بەستو.2️⃣ ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین :لەش بڕێکی زۆری ئاوی ئەمبارکراو بەکار دەهێنێت بۆ هەڵگەڕانەوەی ئەو نایترۆجینەی کە بە شێوازێکی سروشتی لە پڕۆتیندا هەیە ، ئەمەش دەبێتە هۆی ووشکبونەوە لە ئەنجامی لە دەستدانی ئاوی ناو خانەکان .

3️⃣ خۆراک و خواردنەوە شەکر ئامێزەکانئەم خۆراکانە ژینگەی ترشێتی لەش گەشە پێ دەدەن و کاری ئەم ڕژێنە دوو هێندە دەکەن و وا دەکەن کرداری کۆبونەوەی ئاو لە لەشدا کەم ببێتەوە .

4️⃣ خۆراکە سوورەکراوەکانئەم خۆراکانە دەبنە ڕێگر لەبەردەم هەڵمژینی بڕی پێویستی ئاوی ئەو خۆراک و شلەمەنیانەی کە دەیخۆین لە لایەن لەشەوە ، ئەمەش دەبێتە هۆی تینوو بوون ، لەبەر ئەوە وا باشترە لە وەرزی هاویندا خواردنی سورە کراو کەمتر بخورێت.- 

وەرگێڕانی دایکی شاهۆز