توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەڵێت : ئۆرانۆس و نیبتۆن هەمان ڕەنگیان نییە!

🪐 ژمارەیەکی زۆر لە تەنەکانی بۆشایی ئاسمان هاوشێوەن وەکو ئەستێرەکان و کلکدارەکان و بە تایبەتیش هەندێ لە هەسارەکان لەیەکدی دەچن ، وە لە کۆمەڵەی خۆریی ئێمەدا هەردوو هەسارەی ئۆرانۆس و نیبتۆن هاوشێوەن ، بە جۆرێک کە ئەم دوو هەسارەیە لە ڕووی بارستایی و پێکهاتەی کیمیایی و هەندێ تایبەتمەندی فیزیایی وەکو سوڕانەوە و خێرایی سوڕانەوەوە هاوشێوەن.

🪐 بەڵام لەگەڵ ئەم لێکچونانەدا جیاوازییەکی ڕوون و ئاشکرایان هەیە لە ڕووی ڕێژەی ئەو گازی میسانەی کە لەسەر ڕووی هەریەکێکیان هەیە و کاری کردۆتە سەر ڕەنگی هەردوو هەسارەکە ، بە جۆرێک هەسارەی نیبتۆن بە ڕەنگی شین و گەردەلوولە چڕەکانی دەناسرێتەوە و هەسارەی ئۆرانۆسیش لە تێکەڵەیەکی سەوز و شین پێکهاتووە .

🪐 لە توێژینەوەیەکی زانستی نوێدا کە توێژەری فیزیایی پاتریک ئاروین لە زانکۆی ئۆکسفۆرد سەرپەرشتی دەکات دەرکەوتووە کە هۆکاری ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی چینێک لە تەم و مژ لەسەر ڕووی هەسارەی ئۆرانۆس و کاری کردۆتە سەر ئاستی ڕەنگەکەی و وای لێکردووە کە بەو شێوەیە دەربکەوێت.

🪐 وە وەکو ئاشکرایە هەردوو هەسارەی نیبتۆن و ئۆرانۆس هاوشێوەن لەڕووی پێکهاتەی کیمیایی و هەسارەییەوە ، بە جۆرێک هەر یەکێکیان بە زەبەلاحێکی گازی ناوزەند دەکرێن و بەوە جیادەکرێنەوە کە هەریەکێکیان ناوەڕۆکێکی ڕەقی پتەویان هەیە کە دەورەدراوە بە ڕێژەیەکی زۆری ئامۆنیا و میسان و ئاوی بەستوو ، لەگەڵ بەرگەهەوایەکی فراوان ،، وە وەکو دەردەکەوێت چینە گازییەکەی لە هایدرۆجین و میسان و هیلیۆم و هەندێ هەور پێکهاتووە.