پێویستە خانمانی دووگیان دوور بکەونەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان تا دوای منداڵ بوون، لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک ماددە لەخۆ دەگرن کە کاریگەری خراپ دروست دەکەن لەسەر دایک و کۆرپەلەش.
زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان لەسەر خانمانی دووگیان بریتیە لە : ــ
خواردنەوە گازییەکان بڕێکی زۆر کافاین لەخۆیان دەگرن ، وە توێژینەوە زانستییەکان سەلماندویانە کە پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان بەرزبوونەوەی مەترسی لەبارچون و منداڵبوونی پێش وەختە و خواردنەوەی کافایندا.
وە لەم ڕوانگەیەوە زانکۆی ئەمریکی بۆ پزیشکانی لەدایک بوون و نەخۆشییەکانی خانمان دەڵێن : تا ئێستا بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت کافایین ڕێژەی چونی خوێنی پڕ ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە کەم دەکاتەوە ، ئەگەر بە ڕێژەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێت ، و ڕۆژانە لە 200 ملیگرام زیاتر نەبێت.
هاوکات پێویستە ئەوە بە گرنگ وەربگرین کە لەگەڵ بەرەوپێش چونی قۆناغەکانی دووگیانیدا توانای لەش بۆ شکاندنی کافایین کەم دەبێتەوە ، و سەرئەنجام دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و خێرایی لێدانی دڵ و دڵەکزێ و کەم خەوی و دڵەڕاوکێ.
خواردنەوە گازیەکان مەترسی توشبوون بە شەکرەی دووگیانی زیاد دەکەن : ــ
ئەویش لەبەر ئەو بڕە زۆرەی شەکر کە لە پێکهاتەیاندا هەیە ، کە فشارێکی زۆر بۆ پەنکریاس دروست دەکەن و هانی دەدەن که بڕێکی زۆر لە ماددەی ئەنسۆلین دەربدات بۆ دابەزاندنی ئەو شەکره زۆرەی کە لەناو خوێندا هەیە.
زیادبوونی کێشی لەش ، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر شەکر لە پێکهاتەیاندا هەیە ، دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.
لەگەڵ زانینی ئەم زیانانە کەواتە خواردنەوە تەندروستەکان بۆ خانمانی دووگیان کامانەن ؟
شیر
ئاو
شەربەتە سروشتیەکان
هەندێ چای گیایی وەک چای زنجبیل و چای نەعنا.
– و. دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه