ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بە دەست هەست کردن بە هیلاکی بەردەوامەوە دەناڵێنن ، بەڵام لەوانەیە زۆربەیان نەزانن کە تووشی نەخۆشی هیلاکی درێژخایەن بوون .
هیلاکی درێژخایەن چیە ؟
پسپۆڕان دەڵێن پێناسەی زانستی هیلاکی درێژخایەن بریتیە لە تێکچونی ئاڵۆزی خانەکانی لەش ، بەوە جیا دەکرێتەوە کە کەسەکە هەست بە ماندوو بوونێکی زۆر دەکات.
هۆکارەکانی :
– خراپی خۆراک .
– کەمی چالاکی جەستەیی .
– شێوازی ژیانی هەڵە .
ڕێگاکانی چارەسەرکردن:
1 – خەوتن
زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن خەویان کەمە بەجۆرێک تا دەگاتە ئاستی شەکەتی، لەبەرئەوە پێش هەموو شتێک پێویستە کێشەکانی نەنووستن چارەسەربکرێت.
2- ڤیتامین D.
لەم کاتەدا پڕکردنەوەی ڤیتامین D لە لەشدا زۆر پێویستە ، چونکە کەمی ئەم ڤیتامینەش دەبێتە هۆکار بۆ هەست کردن بە ماندوو بوون.
3 – خواردنی خۆراک بەشێوازی دروست .
ئەگەر هەستت بە هیلاکی درێژخایەن کرد ، زۆر گرنگە کە پەیڕەوی بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ بکەیت و دوور بکەویتەوە لە خۆراکی چەور و خۆراکە ئامادەکراوەکان و شیرینەکان .
4 – وەرزش
ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی وا دەکات کە کەسەکە زیاتر هەست بە چاڵاکی و ووزەی لەش بکات
وەڵام بدەوه