زانینی ئەوەی کە کام خواردن بخۆیت دەتوانێت یارمەتیت بدات ئاستی فشاری دەروونیت باشتر بکات
هەرکاتێک هەستت کرد کۆنتڕۆڵت کەمە لەسەر فشاری دەروونت، شتێکی سەرەتایی کە دەتوانیت بیکەیت هەڵبژاردنی خواردنەکەتە، وە ئەو هەڵبژاردنانەش دەتوانن ئاستی فشارەکانت باشتر یان خراپتر بکەن.
ئەم چەند خواردنە بخۆ بۆ جاری داهاتوو ئەگەر توشی فشاری دەروونی بوویت
چونکە فشاری دەروونی دەتوانێت ببێتە هۆی سەرئێشە، ناڕەحەتی گەدە، زیادبوونی کێش و زیاتر تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا. فشاری درێژخایەن کاریگەری لەسەر هەموو بەشێکی جەستەت دەبێت، لە سیستەمی هەرس و زاوزێ تا سیستەمی بەرگری لەش.
ئەگەر فشاری درێژخایەن چارەسەر نەکرێت، ئەگەری تووشبوونت بە حاڵەتەکانی وەک قەڵەوی، جۆری دووەمی شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاد دەکات.
سەرچاوە: پێگەی EverydayCure
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه