گەیشتمە لوتکەی سەرکەوتن لەجیهانی پارەو بازرگانیدا، لەتێڕوانینی خەڵکدا ژیانم نمونەیەكە بۆ سەرکەوتن. سەرەڕای ئەوەش خۆشیی کەم هەیە لەژیانمدا ،
بەڵام بەنسبەت سامانەکەمەوە ئەوە ڕاستییە و پێی گەشتوم. لەکاتێکدا ئێستا لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە کەوتووم بیرمە ژیانم پڕبوو لەبردنەوەی خەڵات و سامانێکی زۆر، بەردەوام شانازیم پێوەدەکردن، بەڵام ئێستا بەنزیك بوونەی مردن هیچ مانایەکیان نیە بۆمن.
لەم تاریکیەدا ئەڕوانمە تیشکە سەوزەکانی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، گوێ لەو دەنگە میکانیکیە دەگرم و هەست دەکەم فریشتەی مردن زۆر لێمەوە نزیکە.
ئێستا دوای ئەوەی ژیانم بەرەو کۆتایی دەڕوات کەهەوڵی کۆکردنەوەی پارەم بۆ دەدا ، زانیم کاتێکی زیاترم هەبوو بۆئەوەی ئامانجەکانی ترم بەدی بێنم کە پەیوەندییان بە پارەوە نیە.
کۆمەڵە ئامانجێك کەگرنگترن وەك : خۆشەویستی ، جوانی ، بەدی هێانی خەونەکانی منداڵیم .
ئێمە بونەوەرێکین دەتوانین یەکترمان خۆش بوێ، خۆشەویستی لەدڵی هەمووماندا بوونی هەیە، ناکرێ چارەنوسمان تەنیا گەڕان بێت بەشوێن ناوبانگ و پارەدا ، چارەنوسێك کە من ژیانم لەسەر دانا، ئێستا ناتوانم لەگەڵ خۆمیان ببەم.
بەڵێ خۆشەویستی دەتوانێ گەشت بکات هەزاران میل ببڕێت، بەهۆی خۆشەویستیەوە دەتوانێت بڕۆیتە دوورترین شوێن کە پێشتر توانای ڕۆشتنت نەبووە . بەڵام ..ئایا دەزانی گرانبەهاترین سەرین کامەیە لەجیهاندا؟
سەرینی نەخۆشخانەیە! ئەگەر خاوەن پارەبیت دەتوانیت کەسێك بەکرێ بگریت شۆفێریی ئۆتۆمبێلەکەت بۆبکات ، بەڵام ناتوانیت کەسێك بەکرێ بگریت لەجێی تۆ نەخۆشی و ئازارەکەت هەڵبگرێت .
ئەتوانین هەموو ئەو شتە ماددیانە بدۆزیتەوە کەونت کردوون ،بەڵام شتێك کەناتوانیت بیدۆزیتەوە کاتێك ونی دەکەیت : ژیانە .
بەهەر قۆناغێکی ژیاندا تێپەڕین ،لەکۆتاییدا پێویستە ڕوبەڕوی ئەو ڕۆژە ببینەوە کەپەردە لەسەرهەموو شتەکانمان دادەدرێتەوە .
گەنجینەی خۆشەویستی خێزانەکەت هەڵگرە، لەگەڵ خۆشەویستی هاوسەر و هاوڕێکانت، زۆر گرنکی بەخۆت و کەسە نزیکەکانت بدە…
وەڵام بدەوه