وای لێهاتووە زیانەکانی بەکارهێنانی چالاککەرەوەکان یان ووزە بەخشەکانی تایبەت بە هاندانی چالاکی جەستەیی لای زۆربەی خەڵکی ئاشکرا و زانراوە . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەتا ئێستاش زیاتر لە یەک ملیۆن کەس هەن لە بەریتانیا دا کە زۆربەیان لە ڕەگەزی نێرن سورن لەسەر بەکارهێنانی ئەم ووزە بەخشانه ، بەبێ گوێدانە ئەو زیانە تەندروستیانەی کە ڕووبەڕویان دەبێتەوە .وە بە پێی ئاژانسی ڕوبەڕوبونەوەی ووزەبەخشەکان لە بەریتانیا بەکارهێنانی ئەم ماددانە ئەم لێکوتە تەندروستی و دەرونیانەی لێ دەکەوێتەوە:
1/دروست بوونی مەمک لە پیاواندا.
2/چونەوەیەکی گونەکان
3/ لاوازی کرداری پیتاندن
4/نەزۆکی
5/کێشەکانی دڵ
6/ جەڵتەی مێشک
7/ مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە ڤایرۆسییەکان بەهۆی پیس بوونی خوێنەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرزی تایبەت بەم ووزە بەخشانە
8/ ئالوودەبوون
9/ خەمۆکی
10/ شەڕو ململانێی دوژمنکارانە و توندوتیژی لە هەڵسوکەوتد
و . دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه