■ بە پێ ی ڕاپۆرتێکی پێگەی Eat This
خوێ ی خۆراک لە کانەکانەوە دەستمان دەکەوێت و هەر کەوچکێکی بچووکی خواردن بڕی 2300 ملیگرام سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت ،بەڵام خوێ ی دەریا لە ئاوی بە هەڵم بووی دەریاکانەوە دەستمان دەکەوێت و بەهەمان شێوە بۆ هەر کەوچکێکی بچووک بڕی 2300 ملیگرام سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت و ئەمەش وا دەکات هەردوو خوێکە تا ڕادەیەک لەم ڕووەوە هاوتان.
■ بەڵام شارەزایان دەڵێن خوێ ی دەریا چەند پێکهاتەیەکی تری وەکو مەگنسیۆم و ئاسن لە خۆ دەگرێت ،بەڵام بە ڕێژەیەکی زۆر کەم یان دەتوانین بڵێین هیج بڕه یۆدێک لە پێکهاتەیدا نییە ، بەڵام خوێ ی ئاسایی ڕێژەیەکی زۆر باش یۆد لە خۆی دەگرێت کە ڕۆڵێکی کارای هەیە لە ڕێکخستنی هۆڕمۆنەکانی لەشدا .
■ وە هەروەها ئەو ئەفسانەیەشی کە دەڵێت خوێ ی دەریا بەسوودترە لە خوێ ی ئاسایی ، وە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان داببەزێنن ، هەڵەیە .
وەڵام بدەوه