بەگشتی لەشی مرۆڤ پێویستیەتی کە ئاستی چەورییەکانی کۆنتڕۆڵ بکات تاوەکو جەستەی بە پارێزراوی بمێنێتەوە.
زۆربەی خەڵكی دەرمانی چەوری بەکاردەهێنن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی چەورییەکانیان.
ئایا دەزانی کە ٢٠٪ی چەوری لەش لە خۆراکەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەیخۆین!
بۆ نموونە گۆشتی سور و شیرەمەنییەکان کە چەوری زۆریان تێداییە و کاردەکەنە سەر ئاستی بەرزبوونەوەی ڕێژەی چەوری خراپی لەش.
ئەوانەش بە دڵنیایەوە کاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی چەوری خراپی لەش.
لە جێگرەوەی ئەوە دەتوانن چەوری سەرچاوەی ڕوەكی سروشتی وەربگرن وەکو سەوزە، میوە، فاسۆلیا و دانەوێڵە و بە تایبەت شۆفان.
ئەگەر تۆ راهاتوویت لەوەی بەرگر یان گۆشتی سور و شیرنی بخۆیت و دواتر سیستەمی خۆراکیت بگۆڕیت بە سەرچاوەیەکی تەندروستتر ئەوا ڕێژەی چەوری خراپی لەشت دادەبەزێت و ئاستی چەوری باشت بەرزدەبیتەوە.
بۆییە بەدڵنیایەوە لەش دەتوانێت چەورییەکانت کۆنڕۆڵ بکات بەهۆی سەرچاوە خۆرکاییە تەندروستییەکانەوە.
سەرچاوە: HarvardHealth