ئایا دەزانی لە حاڵەتێکی کەشناسی دەگمەندا پەلکە زێڕینە ڕەنگەکانی بەرەو نەمان دەچن و دیار نامێنن؟ 

▪ پەلکەزێڕینەی بێ ڕەنگ کە زۆرجار پێی دەوترێت “کەوانەی تەم” دیاردەیەکی کەشناسی دەگمەنە کە لە ژینگەیەکی تەماویدا ڕوودەدات. بە پێچەوانەی کەوانە ڕەنگینەکە کە بەهۆی شکاندنی تیشکی خۆرەوە لە ڕێگەی دڵۆپە بارانەکانەوە دروست دەبن و لە ئەنجامدا شەبەنگی ڕەنگەکان دروست دەبن.

▪ کەوانەکانی تەم (پەلکەزێڕێنەی بێ ڕەنگ) بەهۆی دڵۆپە زۆر بچووکەکانی ناو تەمەوە دروستدەبن. ئەم دڵۆپە بچووکانە دەبنە هۆی بڕێکی زۆر لاوازتر و بڵاوبوونەوەی ڕووناکی زۆر کەمتر. لە ئەنجامدا کەوانە تەمەکە وەک کەوانەیەکی سپی دەردەکەوێت، ڕەنگەکانی ئەوەندە کاڵن و زۆرجار وا دیارە کە بوونیان نییە.

▪ لە ئەزموونی ئەو کاسانەی شایەتحاڵی ئەو دیاردەیە بوون دەڵێن: “ئەم حاڵەتە بەزەحمەت دەبینرێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشێکی ئارام دروست دەکات، هەستێکی سەرسوڕمان لەو کەسانەدا دروستدەبێت و بەختەوەرن ئەوانەی شایەتحاڵی ئەوە ئەو دیاردەیەن.”

سەرچاوە: پێگەی Theweatherchannel

نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار