دیارده‌ی موگناتیس دیارده‌یه‌كی سروشتییه وه‌ك دیارده‌ی كاره‌با له‌گه‌ڵ بونی هه‌ساری زه‌وی بوونی هه‌یه و خودی هه‌ساری زه‌وی بریتییه له موگناتیسێكی زه‌به‌لاحه!
موگناتیس چه‌ند شێوه‌یه‌كی هه‌یه، موگناتیسی كاتی و موگناتیسی هەمیشه‌یی كه له جۆرە ماده‌یه‌ك وه‌ك به‌رد و به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر كانزاكان و لە به‌تایبه‌تی ئاسن بونیان هه‌یه، ئه‌مانه زیاتر تایبه‌تییه‌كانی موگناتیسیان هه‌یه، وه‌ك له دوو جه‌مسه‌ری باكور و باشوری پێك دێن و هێزی راكێشان و راگرتنی ماددەی تری به‌تایبه‌ت بە ئاسن بو لای خۆیانه‌وه ڕادەکێشن ، هێزه‌كه به شێوه‌ی هێڵی نه‌بینراو له جه‌مسری باكوره‌وه بۆ ئاڕاسته‌ی جه‌مسه‌ری باشور ده‌چن، ئه‌مانه و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ترییان هه‌یه، كه له میانه‌ی قۆناغه‌كانی خوێندن پێیان ئاشنا بوین ، لێردا ده‌مه‌وێ قوڵتر ببم له‌م زانسته و بزانین له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م دیارده گرنگ و چاڵاکە خوڵقاوه و دەخوڵقێت ؟
موگناتیس به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك دروست ده‌بێت ، ئاسانتریان له‌ڕێی له‌یه‌ك خشاندن و له‌ڕێی پێچانی وایه‌رێكی گه‌ێنه‌ر( Coil ) له‌سه‌ر ئاسنێك و گه‌یاندنی به سه‌رچاوه‌یه‌كی كاره‌بایی وه‌ك باتری وە ئاسنه‌كه ده‌بێته موگناتیس.
زانستی موگناتیس و كاره‌با تا ئێستا تیۆره و نه‌سێلمێندراوه!
پشتبه‌ستن به زانستی پێكهاته‌ی مادده‌كان (Structure of mater ) كه له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری ئه‌تۆم ( Atom theory ) دانراوه، هه‌موو ماددەکان له ئه‌تۆم پێكدێن و بەشێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌تۆم له ناوك و ئه‌لكترۆن پێكدێت، ئه‌لكترۆن ده‌خولێته‌وه له خولگه‌یه‌كدا به‌ده‌وری ناوكه‌كه وه له‌هه‌مانكاتدا به‌ده‌وری خۆی ده‌سورێ، ماددە موگناتیسیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری دۆمێن (Domain theory ) لێكدانه‌وه‌یان بۆ داده‌نرێت، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان:
١- تیۆری دۆمێن (Domain theory ) پێمان ده‌ڵێت كه مادده موگناتیسیه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بچووكیان ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان هه‌یه، له كاتێكدا ئەلیکترۆنەکان له‌یه‌ك ئاراسته له ده‌وری ناوكدا ده‌خولێنه‌وه و له ده‌وری خۆیان ده‌سوڕێنه‌وه ، كێڵگه‌یه‌كی موگناتیسی له ئه‌تۆمه‌كان ده‌خوڵقێ و ئه‌گه‌ر ئه‌تۆمه‌كان له یه‌ك ئاراستهب‌ن سه‌باره‌ت به جه‌مسه‌ره‌كانی باكور و باشور ، لێره‌دا مه‌جالێكی (كێڵگه‌ی) موگناتیسی دروستده‌بێت و ئه‌و مادده‌یه ده‌بێته موگناتیس، له كاتێكدا ماددەی ناموگناتیسی ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی موگناتیسی ئه‌تۆمه‌كانیان دژ به‌یه‌كن.
بیرمان نه‌چێت كه تێكرای ئه‌م بۆچونه تیۆره و نه‌سه‌لمێه‌نراوه .
دیارده‌كانی موگناتیس و كاره‌با په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان پێكه‌وه هه‌یه، له زۆربه‌ی ئه‌مراز و ئامێره‌كانی كاره‌با، بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی كاره‌با و به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی میكانیكی وه‌ك بزوێنه‌ری كاره‌بایی و جوڵه‌ی سلنۆید (Solenoid) بۆ نموونه.
بزوێنه‌ری كاره‌با له‌ڕیی وزه‌ی كاره‌با بوارێکی موگناتیسی دروست ده‌بێت و بزوێنه‌ره‌كه ده‌سوڕێنێت، و مۆلیده‌ی كاره‌با له دابینكردنی بواری موگناتیسی وه ئه‌مرازی میكانیكی كاره‌با ببه‌رهه‌م دێنێت.
ئێستا و له‌ژیانی هاوچه‌رخ موگناتیس ده‌ورێكی گه‌وره و چاڵاکی هه‌یه ، وه‌ك له ئه‌مرازه‌كانی پزشكی به‌تایبه‌تی ئامێری وێنه‌گرتنی ئه‌ندامه‌كانی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ، له‌ڕێی له‌رینی موگناتیسی (MRI magnetic resonance imaging) و هه‌سته‌وه‌ره‌كانی ئۆتۆمبێل ، وه‌چه‌ندین ئه‌پلیكه‌یشنی تر.
نوسه‌رو ڕؤژنامه‌نوس
مهدی محی ا‌لدین (مهدی بابان)
سەرچاوە: پێگەی Twinklteaching, Study