زیرەکی دەستکرد (AI) گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە کەرتی تەندرووستیدا درووست دەکات و ژیانی نەخۆشەکان ڕزگاردەکات.
زیرەکی دەستکرد دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە دیارکردنی جۆرەها نەخۆشی و کێشەی تەندروستی.
تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد لە فێربوونی چۆنیەتی کارکردنی ئامێرەوە تا فێربوونی قووڵ لە پۆڵێنکردنی زانیاریەکان و دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە بەپێی ئەو داتا و زانیاریانەی کە وەریگرتووە چونکە AL دەتوانێت داتا پزیشکییە ئاڵۆزەکانی وەك سکان بە خێرایی شی بکاتەوە کە لەلایەن پزیشکانی مرۆڤەوە کاتی زیاتر دەوێت، بەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە دۆزینەوەی پێشوەختەی نەخۆشییەکانی وەك شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
مۆدێلەکانی AI داتای تەندروستی مێژوویی بەکاردەهێنن بۆ پێشبینیکردنی مەترسی و زانینی پێشوەختەی نەخۆشی.
پۆڵێنەکانی زیرەکی دەستکرد (AI) دەتوانن داتاکانی پێکهاتەی بۆماوەیی و شێوازی ژیان و ژینگەی نەخۆشێك شی بکەنەوە بۆ ئەوەی چارەسەرەکەی بگونجێنێت بەپێی بارودۆخ و پێداویستییە تایبەتەکانی نەخۆشەکە.
لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە هەڵبژاردنی دەرمانیش بۆ حاڵەتەکە و پێشبینی کردنی کاریگەری خراپی دەرمانەکەش لەسەر جەستە بۆ داهاتوو.
سەرچاوە: پێگەی PUBMEDCentral
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه