زانایان لە تواوی جیهان سەرکەوتوو بوون لەچاندنی شانەی مرۆڤ بۆ لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەی زانستی تەندرووستی کە پێی دەوترێت ئەندازیاری شانە ( Tissue engineering)
وە ئەوەش بووە ڕێخۆشکەر بۆ ئاراستەیەکی نوێ.
بەرهەمهێنانی گۆشتی مانگای ئاسای یەکیكە لەو خۆراکانەی زەرەرێکی زۆر لە ژینگە دەدات چونکە
▪️ دارستانی زیاتر دەبڕدرێتەوە بۆ لەوەڕاندنیان ئەمەش وا لە بازرگانەکان دەکاتە رووبەری زیاتر لە دارستانەکان بسووتێنن بۆ بازرگانی کردن بە مانگاکان.
▪️ دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە بە بەکارهێنانی گاز لە کاتی گواستنەوەیان و ئامادەکردنیان
▪️ مانگا گازی میثان دەردەدات کە یەکیكە لە گازە بەهێزەکان، بە گوێرەی داتای ساڵێ ٢٠١٠ کۆی ئەو گازەی لە مانگاکان دەرهاتووە ٣ ملیۆن تۆن بووە بە بەراورد بە بەو گازەی لە ئۆتۆمبێل دەرچووە ١.٥ ملیۆن تۆن بووە
▪️ لە ساڵێ ٢٠٢٠ زیاتر لە ٧٥ ملیۆن تۆن لە گۆشتی مانگای ئاسای بەرهەم هاتووە کە دەکاتە نزیکەی ٨.٥ کیلۆ بۆ هەر کەسێك لەسەر زەوی.
بۆیە پرسی پەرەپێدانی شانەی ئاژەڵی ماڵات هاتە کایەوە!
لەبەر ئەوەی بیریان کردەوە ئەگەر بتوان شانەی ئاژەڵ دروستبەن، ئەوا دەتوانن زۆر کاریگەری ئەرێنی دروست بکەن.
پڕۆسەکە بە شێوازێکە
1️⃣سەرەتا نموونەیەکی بچووکی خانە لە مانگایەکی زیندووی تەندروست وەردەگیرێت.
2️⃣ ئەم خانە دەخرێتە نێو بەشی تاقیگەیی(ئەو پارچەپلاستیکەی شانەکە دەچێنێت)
3️⃣ تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ شلەیەك کە پێکهاتەی خۆراکی پیویستی تێدایە وەکو پڕۆتین، شەکر، ڤیتامین و کانزاکان بۆ گەشەکرندی خانەی مانگاکە، خانەکان گەورەدەبن و زۆر دەبن وە پێکەوە پەیوەست دەبن.
لە ئەنجامدا پارچە گۆشتی ناسکی لێ دروست دەکرێت، وە بە تەکنەلۆژیا پەرەیان پیداوە تا ببێتە یەکەم گۆشتی تاقیگەیی بێ ئێسقان لە جیهاندا.
گەورەبوونی گۆشتی وەك ئەمە زۆر خێرایە، تەنها ٣ هەفتەمان پیدەچێت، بەراورد بە یەکێکی ئاسایی کە دوو ساڵ دەخایەنێت بە بەکارهێنانی شێوازی ئاسایی، وە بەشێکی زۆر کەمی ئەو کەرەستانەی دەوێت کە بۆ پێگەیاندی ئاژەلێکی تەواو بەرهەم دەهێندرێت.
شوڵامیت لاڤنبێرگ پڕۆفیسۆر لە کۆلێژی تەکنەلۆژی ئیسڕائیل دەڵێت:
“هەست بە شانازی دەکەم بە کردنی ئەم کارە چونکە ئەمە دەبێتە خاڵێکی بەهێز و یارمەتیدەر لە هەڵبژاردنی بەرهەمێك کە یارمەتی هەسارەکەمان دەدات”
ئەوانەی بۆ یەکەمجار گۆشتی تاقیگە تاقی کردووەتەوە دەڵێن:
“ئەوەی بەرهەم دەهێندرێت تەنها گۆشتێکی هاوشێوەی مانگا نییە، بەڵکو هەر گۆشتی مانگایە.”
“ئەوەی کە سەیرە درکی پیدەکەیت کە ئەم گۆشتەی دەیخۆیت هیچ مانگایەکمان بۆی نەکوشتووە بۆ دروستکردنی”
هەرچەدە گۆشتیتاقیگە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیدایە و هەرزان بەها دەبێت کاتێك قەبارەی بەرهەمەکە فراوان دەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا.
وەئەگەر بتوانین چارەسەریەکی وەك ئەمە درووست بکەین، ئەوە هیوایەکمان دەداتێ کە بتوانین بوەستین لە بوونەهۆی لەدەستدانی هەمەجۆری تر.
سەرچاوە: دۆکیۆمێنتاری EarthShotPrize
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار