👨👩👧👦 ژینگه بۆ مرۆڤ وه‌ك ئه‌و ره‌حم و باوەشهی دایكه کە له‌دوای له‌دایكبوونی مرۆڤ تیایدا ده‌ژی. مرۆڤ زیاتر له 233 هه‌زار ساڵە له‌سه‌ر ئه‌م ههسارهیەدا ده‌ژی، بەو واتایەی ئه‌م ژینگه‌یه بۆ هه‌زاران ساڵ كه‌شوهه‌وا، شوێن، سه‌رچاوه‌كانی ئاو و خۆراكی بۆ مرۆڤایه‌تی دابین کردووە. بوونی ئه‌م ژینگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ههسارهیىدا له‌میانه‌ی سیستەمێکی پڕ وردەکارییە، کە له‌چه‌ند فاكتەرێكی هه‌ستیار پێکهاتووە و نابێت گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.
❇️ لە سه‌ده‌ی ڕابردووەوە تاکو ئێستا، چه‌ند هۆكارێكی كاریگه‌ر و ترسناك هاتوونەتە كایه‌وه کە بوونه‌ته كێشه‌یه‌كی ترسناك بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامبونی ئه‌م سیستەمە ورده، ساڵ به‌ساڵ ده‌نگی زه‌نگی مه‌ترسییه‌كان بەهێزتر ده‌بیت!
هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی ئه‌م مه‌ترسیانه بریتین لە :
1️⃣ زۆربوونی ڕێژەی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و بێ پەیڕەوکردنی سیستەمێکی دیارکراو.
2️⃣ زۆربوونی ئامرازه‌كانی تەکنەلۆژیای نوێ به‌شێوه‌یه‌كی بەرچاو.
🔸 ئه‌م دوو هۆكاره كه پێكه‌وه به‌ستراون له ڕێی هه‌ڵسوكه‌وتی بێ به‌رپرسیارانه‌ی مرۆڤه‌وه هاتنه کایەوە، له‌ڕێی زیاده‌ڕه‌وی زۆر له به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌كانی سووته‌مه‌نی، ئه‌مه وایكرد بڕێكی زه‌به‌لاح له گازی دووه‌م ئۆكسیدی کاربۆن بڵاوببێتەوە له به‌رگه گازییه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ساری زه‌وی.
🔸 ئەمەش بووە هۆكاری ناهاوسەنگیی وتێكدانی پێكهاته‌كانی ئه‌م به‌رگه گازییه كه هەسارەی زه‌وی له گه‌یشتنی تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی خۆر دەپاراست، لەگەڵ ئەوەشدا تێكدانی سیستەمی ژینگه لەڕێگەی بەرزبوونەوەی پله‌كانی گه‌رما لە تەواوی جیهان.
♻️گازی ئۆزۆن وپێكهاته‌كانی به‌رگه گازییه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری زه‌وی:
🔻گازی ئۆزۆن شێوازێكی تایبه‌ته له گازی ئۆکسجین، پێکهاتەکەی بریتییە لە O3.
🔻ئۆزۆن بەشێکی زۆر بچووك له كهشوههواكهماندا پێکدەهێنێت، به‌ڵام لەگەڵ کەمبوونی له دەوروبەری زه‌وی، زیانێكی زۆر ترسناك بە مانه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
سەرچاوە: پێگەی
Nature.com
UnitedNation/Science.com
DownToEarth/Youtube.com
نوسەری بابەت: مهدی محی ا‌لدین
سلێمانی 17/2/2024