ئایا کەمی ڤیتامین B 12 کاریگەری هەیە لەسەر کەم خوێنی ؟

▪️ کەمی ئەو پڕۆتینەی کە پێکهێنەری سەرەکی خانەکانی خڕۆکە سوورەکانی ناو خوێنە دەبێتە هۆی کەم خوێنی یان کەمی ئەو هیمۆگڵۆبینەی کە ئۆکسجین دەگوازێتەوە بۆ خانەکانی لەش و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن فڕێ دەداتە دەرەوە ، وە هەروەها کەمی ڤیتامین B12 بە هەمان شێوە دەبێتە هۆی کەم خوێنی.

▪️ هاوکات ڤیتامین B12 بە یەکێک لەو ڤیتامینانە دادەنرێت کە دەچێتە ناو پێکهاتەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنەوە و کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی کەم خوێنی .

▪️ وە پێگەی ئەلیکتڕۆنی (مید پورتاڵ) باسی لەو هۆکارانەی کەم خوێنی کردووە کە بەهۆی کەمی B12 دروست دەبن.

▪️ وە پزیشکان لەم بارەیەوە دەڵێن کەمی ئەو پڕۆتینەی کە لەگەڵ ڤیتامین B12 یەک دەگرێت و یارمەتی هەڵمژینی دەدات لە خوێندا بە کاراکتەرێکی بنەڕەتی کەم خوێنی دادەنرێت ، وە هەروەها لابردنی بەشێکی گەدە کرداری هەڵمژینی ڤیتامین B12 لاواز دەکات ، وە هەروەها هەندێ لە نەخۆشیەکانی گەدە بە تایبەتیش نەخۆشی کرۆن دەبنە هۆی لاوازی هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان لەلایەن گەدەوە.

▪️ وە ئەو کەسانەی کە ڕووەکین زیاتر تووشی کەمی ئەو ڤیتامینە دەبن چونکە ئەم ڤیتامینە لە گۆشت و شیر و ماسیدا هەیە.

▪️ خواردنی هەندێ لەو دەرمانانەی کە ترشەلۆکی گەدە کەم دەکەنەوە دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین B12.

▪️ هەندێ کەس لەشیان لە ڕووی کاری ڤیتامین B12 کێشەی هەیە ، واتە ڕێژەی هەبوونی ئەم ڤیتامینە لەناو خوێنیاندا سروشتیە و کێشەی نیە لە ڕووی بڕەوە بەڵام ئالیەتی خواردنی ڤیتامینەکە لەناو خانەکەدا لەکار کەوتووە ، بەمەش هەڵمژینی ئەم ڤیتامینە لەلایەن لەش و خانەکانەوە کەم دەبێتەوە و دوا جاریش کەم خوێنی ڕوودەدات.