ئەو خواردنانەی کە بۆ گەشەی منداڵەکەت گرنگن:

■ هێلکە:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ترشە چەوری پێویست،ڤیتامین د ،فۆسفۆڕەس،سیلینیەم ،ئۆمێگا ٣ لەگەڵ ئایۆدین.
کە ئەو مادانە بۆ گەشەی منداڵ زۆر پێویستن.
■ شیر:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین،ڤیتامین د ، پۆتاسیۆم ،کالسیۆم ،فۆسفۆڕەس لەگەڵ مەگنیسیۆم.
■ خواردنی سۆیا:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و کالسیۆم.
■ گۆشتی سور:
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ئایرۆن(ماددەی ئاسن) بۆ ڕێگری کردن لە کەم خوێنی.
■ مریشک و ماسی:دەوڵەمەند بە پڕۆتین.
■ خواردنی پاقلەمەنیەکان وەک نیسک و ماش و فاسۆلیا.
■ سەوزەی گەڵادار.
■ چەرەسات وەکو گوێز و بایەم و فستەق.
■ میوەی دەوڵەمەند بە ماددە کانزاکا
■ ئەو تۆوە ڕووەکانەی کە ئەخورێن وەک گەنمەشامی.

🔹 خەوێکی باش و تەندرووست:

نووستنی تەندرووست چیە بۆ منداڵ؟
■ ئەبێ کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت٫ واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.
■ نابێ جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە ئەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ سەعات زیاتر بێت.
■ پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.
■ ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.
■ ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.
■ نابێ لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
■ نابێ لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
■ پێش نووستن نابێ چا ٫ کۆلا ٫ چوکلێت ٫ کۆفێ بدرێت بە منداڵ.
■ ئەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان