ئەو خۆراکانەی کە نابێت لەگەڵ گۆشتی ماسیدا بخورێت 

▪️ پسپۆری خۆراک ( یفگینی ئەرزاماستیف ) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ( مۆسکۆ 24) دا ووتی : لەگەڵ ئەوەی ماسی خۆراکێکی زۆر گرنگە بۆ تەندروستیمان ، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابێت لەگەڵ هەندێ خۆراکی وەکو دانەوێڵە و قارچک و بەرهەمە شیرەمەنییەکاندا بخورێت ، لەبەر ئەوەی تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئەم خۆراکانەدا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروست بوونی هەوکردن لە کۆئەندامی هەرسدا ، وە بە تایبەتیش لای ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسیان هەیە.

▪️ وە لە لایەکی تریشەوە خواردنی ئەم خۆراکانە لەگەڵ گۆشتی ماسیدا تا ڕادەیەک قورسە بۆ گەدە.
وە هەروەها بە پێ ی ووتەکانی ئەم پزیشکە : پێویستە مرۆڤ ڕێگری بکات لە خواردنی ماسی و باقلەمەنییەکان پێکەوە لە یەک ژەمدا ، چونکە ئەم کردارە بە تەنها گەدە قورس ناکات بەڵکو دەبێته ڕێگریش لەبەردەم هەرس کردنی پڕۆتین دا.

▪️ وە سەبارەت بەو خواردنەوانەی کە نابێت لەگەڵ گۆشتی ماسیدا بخورێنەوە بریتین لە خواردنەوە گازییەکان و خواردنەوە شیرینەکان و شەربەتەکان .
وە لە کۆتاییدا ئەو پسپۆرەی بواری خۆراک ووتی باشترین خۆراک کە پێویستە لەکەڵ ماسیدا پێشکەش بکرێت بریتییە لە سەوزەکان و بەم کردارەش دەتوانیت زۆرترین سوود لە ژەمەکەت وەربگریت.