ئەو میوانە کامانەن کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی لەش؟

▪️ پڕۆفیسۆر ڤلادیمێر خافینسۆن ناوی ئەو میوانەی ئاشکرا کرد کە بەشدارن لە زیادبوونی کێشی لەشدا.
▪️ ئەو پزیشکە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕوسیا 1 ووتی : خواردنی بەردەوامی مۆز و ترێ و هەنجیر دەبنه هۆی زیادبوونی کێش ، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر گلوکۆز لەخۆ دەگرن .
▪️ هەروەها ڕونیشی کردەوە کە کاتێک گلوکۆز دەچێتە لەشەوە لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلیندا بەشدار دەبێت ، وە ئەم ئەنسۆلینەش یارمەتی گۆڕینی گلوکۆزی زیادە دەدات بۆ چەوری ، و ئەمەش وا دەکات کێشی لەش بەرەو زیادبوون بچێت.
لەبەر ئەوە وا باشترە سنورێک بۆ خواردنی ئەم میوانە دابنرێت و زیادەڕەوی نەکرێت لە بەکارهێنانیاندا .
– و. دایکی شاهۆز