پزیشکی دەرونی داماسکایا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیزفیستیا ووتی : ئارەزوو کردنی خواردنی شیرینی دیاردەیەکی سروشتییە، و هیچ سودێکی تەندروستی نییە ، بەڵام چەند هۆکارێکی دەروونی هەیە بۆ خواردنی شیرینی.
ئەگەر منداڵێک تەمەنی لە ساڵ و نیوێک کەمتر بێت و توشی شۆکێکی دەروونی بێت (الصدمة النفسية) . ئەوا لە تەمەنی پێگەیشتندا بەهۆی بەکارهێنانی خۆراکەوە دەست دەکات بە کەمکردنەوەی ئەو شڵەژاویە دەروونیە ، وە لەهەمان کاتیشدا ووتی کاتێک کەسێک شڵەژاوی دەروونی هەبێت ئەوا دەتوانین هەست بە هەندێ جیاوازی بکەین تیایدا وەکو لێو گەستن .
لە ڕووی فسیۆلۆجیشەوە خواردنی شەکر خێراترین ڕێگەیە بۆ پڕکردنەوەی لەش لە ووزە، هەر ئەمەشە خەیاڵی ئەوەت بۆ دروست دەکات کە کەسەکە هێزی زیادەی هەیە و هۆڕمۆنەکانی خۆشبەختی دوبامین و سیرۆتۆنین بەرهەم دێن .
هاوکات بێ توانایی لە دەرخستنی خۆشەویستی خود و تەنیایی هۆکارن بۆ ئارەزوکردنی زۆر بۆ خواردنی شیرینی، بەجۆرێک کە زۆربەی خەڵکی پێیان وایە خۆراک وە بە تایبەتیش شیرینی ، جێگەی ساتە دەرونییە گرنگەکانی وەکو دروست کردنی پەیوەندییەکی ڕاستگۆیانە لەگەڵ خۆت و خۆشەویستانت و هاوڕێکانت دەگرێتەوە .
لە کۆتایدا ووتی هەندێ کەس بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی لەشیان واز لە خواردنی شەکر ئەهێنن ، لەم دۆخەدا کەسەکە هەست دەکات وردە وردە دەست دەکات بە لەدەستدانی ووزە ، لەبەر ئەوەی خۆراکە شەکر ئامێزەکان سەرچاوەی کاربۆهیدرات بوون بۆ ئەو کەسە .
– وەرگێڕانی دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه