میخائیل گینزبیرک پزیشکێکی ڕوسیە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی زفێرا دا ووتی : (تێبینی ئەوەم کردووە کە چەرەساتەکان سودێکی زۆر گەورەیان هەیە بۆ لەش ، لەبەرئەوەی ترشە چەورییە ناتێرەکانی وەکو ئۆمێگا 3 ــ 6 ــ 9 ، لەخۆ دەگرن).
هەروەها دەڵێت (چەرەساتەکان پڕۆتینە ڕووەکیەکان بە ڕێژەیەکی باش لەخۆ دەگرن ، وە لە دوای تەمەنی چل ساڵیەوە لەشی مرۆڤ پێویستی بە بڕێکی زیاتری پڕۆتینە ڕووەکی و ئاژەڵیەکان هەیە و پێویستە وەریانبگرێت ).
هاوکات وتیشی چەرەساتەکان ئەو پێکهاتە خۆراکیانەن کە ژمارەیەکی زۆر لە کانزا و ڤیتامینەکانی وەکو ڤیتامین B و زینک و ئاسن و یۆد و سلینیۆم لەخۆ دەگرن.
لە هەمان کاتدا ئەو پزیشکە هۆشداریدا لە مەترسی زۆر خواردنی گوێزی بەڕازیلی ، لەبەرئەوەی زۆر خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی ماددەی سلینیۆم لە لەشدا و بڕێکی زۆری چەوری لە لەشدا کۆدەکاتەوە.
لەبەرئەوە ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاریمان دەکات کە ڕۆژانە 40 ـــ 50 گرام لە تێکەڵەی چەرەسات زیاتر نەخۆین
ئەو کەسانەی کە تەمەنی 40 ساڵییان تێپەڕاندووە پێویستە ئەم خۆراکانە بخۆن






















وەڵام بدەوه