کۆلاجین یەکێکە لەو تەواوکارە خۆراکیانەی کە لە بازاڕەکاندا زۆر بڵاوە ، وە خواست لەسەری زۆرە بەهۆی ئەو گەنجانەی که گرنگیەکی زۆر دەدەن بە جوانی و تەندروستیان. کۆلاجین پڕۆتینێکی گرنگە بۆ لەش و لە پێکهێنانی شانەکانی لەشدا بەشدارە .
خانمە پزیشکێکی ڕوسی بواری خۆراک لەم بارەیەوە دەڵێت : پێکهاتەی ڕیشاڵە پڕۆتینییەکان لەگەڵ پێشکەوتنی تەمەندا دەجنەوە یەک و شیدەبنەوە و دەبنە هۆی چرچ بوونی پێست و نەخۆشی جومگەکان و هەڵوەڕینی قژ و لاواز بوونی نینۆکەکان و چەندین نەخۆشی تر.
هەروەها ووتیشی : (گلوکۆز لەگەڵ ڕیشاڵەکانی کۆلاجیندا یەک دەگرێت و تەسکیان دەکاتەوە و پاشانش لەناویان دەبات ، ئەم کردارەش پێی دەوترێت Glycation .
لەبەر ئەوە بۆ پێستی گەنج وا باشترە سنورێک دابنرێت بۆ خواردنی شەکر .
هاوکات ووتی : پێویستە ئێمە لە تەمەنی 30 ساڵیەوە کۆلاجین وەربگرین تا بتوانین لە ڕێگەیەوە پارێزگاری لە تەندروستی پێست و قژ و نینۆکەکان و جومگەکانمان بکەین.
– وەرگێڕانی دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه