ئەڤۆکادۆ لە پیربوون و نەخۆشیەکانی دڵ دەمانپارێزێت 

🥑 پێگەی ئەلیکترۆنی Eat this not that لە زاری پسپۆری خۆراک ( توبی سیمسۆن ) بڵاویکردۆتەوە کە ئەڤۆکادۆ ڕێژەیەکی زۆر کەم لە کاربۆهیدرات لە خۆ دەگرێ بەڵام بڕی 3 گرام ڕیشاڵی تێدایە. وە هەروەها ڕونی کردەوە کە ڕیشاڵەکان مەترسیەکانی توشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە لە جۆری دووەم و قەڵەوی کەم دەکەنەوە .
🥑 هاوکات ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ڕۆژانە خواردنی یەک ئەڤۆکادۆ بۆ ماوەی 6 مانگ لە پیری دوورت دەخاتەوە.
وە هەروەها ووتی : بڕێکی گونجاو لە مەگنسیۆم لە خۆ دەگرێت، وە مەگنسیۆم تەنها لە ناو مێشکدا کار ناکات بۆ باشترکردنی دۆخی دەرونی و پاڵپشتی زانستی ، بەڵکو دەبێتە هۆی فراوان بوونی مولولەکانی خوێن و ئەمەش وا دەکات خوێن باشتر بچێت بۆ مێشک.
وەرگێڕانی دایکی شاهۆز.