بۆچی لەشی مرۆڤ بەردەوام پێویستی بە زەیتی ماسی هەیە؟

بۆ ئەوەی چێژ لە ژیانێکی تەندروست و دوور لە نەخۆشی و کێشە تەندروستیەکان وەربگرین ئەوا لەشمان پێویستی بە ڕۆنەکانە ، وە ئەم ڕۆنانەش تەنها لە ڕێگەی بەڕوبوومە ڕووەکی و ئاژەڵیەکانەوە دەستمان دەکەوێت.

وە زۆربەی کاتەکان پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە پێویستە زەیتی ماسی بەکاربهێنین کە لە دەرمانخانەکاندا بەشێوازی کەپسولی ئۆمێگا 3 دەفرۆشرێت.، لەبەرئەوەی زۆربەی ئەو کەسانەی کە پەیڕەوی بەرنامەیەکی خۆراکی دەکەن بۆ دابەزاندنی کێشیان خواردنی ئەو خۆراکانە کەم دەکەنەوە کە چەوری زۆر لەخۆ دەگرن.
وە لەم بارەیەوە پسپۆڕانی بواری خۆراک تێبینی ئەوەیان کردووە کە (زەیتی ماسی نابێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە کەمەر و بەشەکانی تری لەشدا ، لەبەرئەوەی چەند ڕەگەزێکی خۆراکی گرنگ لەخۆ دەگرێت کە بەشدارن لە کەم کردنەوەی کێشی لەشدا ، ئەمە بێجگە لەوەی کە بۆ تەندروستی چاو و دڵ و مێشک بەسوودە و پێست ڕەونەقدار و جوان دەکات ).