لە ساڵی 1926 دوا لەوەڕی گورگەکان لە شاری یەڵۆوستۆن لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە لەناوبران وەك بەشێک لە سیاسەتی ئەو سەردەمە بۆ نەهێشتنی مەترس و هەڕەشەکان بۆ مرۆڤ. لەدوای ئەوەدا سیستمەی ژینگەی یەڵۆوستۆن تێکچوو!
چونکە ژمارەی Elk (بەرانی کێوی)ەکان زیادیان کرد بەمەش لەوەڕینیان زیادبوو. ئەمە بووە هۆی چەندین کاریگەری نەرێنی بۆ سەر هەمەجۆریی و سیستەمی ژینگە بەگشتی. دوای ئەمە بەرپرسان هەوڵیاندا کە ژمارەی بەرانە کێویەکان کەمبکەنەوە بەڵام نەیانتوانی کۆنتڕۆڵی ژمارە و لەوەڕیان بکەن.
بۆیە ئەوەش کاتی ئەوەبوو گورگەکان بگەڕێننەوە!
ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەیان، گورگەکان دەستیان کرد بە ڕاوکرد، ئەمەش چەندین لێکەوتەی دروستکرد:وایکرد بەرانە کێویەکان ناچاربن گەشبکەن نەوەك لەیەك شوێن بمێننەوە و لەوەڕبکەن.
بووە هۆی ژیانەوەی ڕووەكەکان بەمەش خاکەکەی پاراست و بە پیت بوو، وای کرد ئاراستەی ڕووبارەکان بگۆڕێت.
بەگەڕانەوەی ڕووبارەکە ئاژەڵی داربڕەکانیش (گۆڕهەڵكەنە) گەڕانەوە کە ئەوانیش بەسروشتی خۆیان چەندین گۆمیان درووست کرد
بە درووستبوونی گۆمەکە ڕێژەی ماسیش زیادی کرد
لەگەڵ زیادبوونی فرەجۆری ڕووەك ئاژەڵی موس (Moose)یش گەڕایەوە ناوچەکە.
بەو پاشماوەی کە لەدوای گورگەکانەوە بەجێدەما بوە هۆی گەڕانەوەی باڵدەی هەڵۆ و ڕێویەکان.
لەگەڵ زیادبوونی ڕووەکەکان ڕێژەی کاربۆنی زیانبەخشیش لە هەوا کەمبۆیەوە.
گورگەکان بوژانەوەیان گەڕاندەوە بۆ تەواوی سیستەمی ژینگەی یەڵۆوستۆن
ئێستا ٢٥ ساڵ تێپەڕیوە بەسەر گەڕاندنەوەی گورگەکان، ئێستا ئەم ناوچەیە لەو پەڕی بەرزی سیستەمی ژینەی داییە بە بەراورد بە ١٠٠ ساڵی ڕابردوو
لەناوبردنی گورگەکان هەڵەیەك بوو چونکە سیستەمی ژینگە باشتر کاردەکات کاتێك هەمەجۆری تێدایە.
سەرچاوە: دۆکیۆمێنتاری EarthShotPrize
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه