لە کاتێکدا میوەکان کۆمەڵێک سوودی تەندروستی جۆراوجۆر بە لەشمان دەبەخشن ،بەڵام شەربەتی میوەکان بە پێچەوانەوە ،ئەگەری هەیە زیانبەخش بن .
پزیشکی پسپۆڕی خۆراک ( گاری پارتلیت ) لەم بارەیەوە دەڵێت : کاتێک تۆ میوەیەک دەخۆیت ئەوا ئەو ڕیشاڵەی لە ناو میوەکە و توێکڵەکەشیدا هەیە ، کاتێکی زۆری پێویسته تا بە ناو کۆئەندامی هەرسدا تێدەپەڕێت و هەرس دەبێت ، وە بەم شێوەیەش ئەو شەکرەی کە لە پێکهاتەیدا هەیە زۆر بە سەختی هەرس دەبێت و کاتێکی زۆری پێویستە بۆ هەڵمژینی لە لایەن گەدەوە ، وە لە ئەنجامی ئەم کردارەشدا شەکری میوە لەناو خوێندا زۆر لەسەر خۆ کەڵەکە دەبێت .
وە بە پێچەوانەوە خواردنەوەی شەربەتی میوەی سروشتی بە بێ ڕیشاڵەکانی دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ئاستی ڕێژەی شەکر لە ناو خوێندا و بەم جۆرەش لەش بەخێرایی هەڵدەستێت بە دەردانی ڕێژەیەکی زۆری ئەنسۆلین و ئەمەش وا دەکات ئەو ڕێژە زۆرەی شەکری ناو خوێن بگۆڕێت بۆ چەوری و گلیکۆجین.
وە باتریک لە کۆتایی قسەکانیدا ووتی : ئەگەر زۆر ئارەزووی خواردنەوەی شەربەتی میوەی سروشتیت کرد ئەوا وا باشترە کە میوە و توێکڵەکەشی بەیەکەوە لە ئامێری شەربەت بدەیت ،لەبەر ئەوەی تەواوی ماددە خۆراکی و هەموو ڕیشاڵەکانی ناو میوەکەت دەست بکەوێت ،، وە نابێت بە هیچ جۆرێک شەکری بۆ زیاد بکەین .
وەڵام بدەوه