لە ڕووی مێژووییەوە، ڕووەکەکان بەشێک لە گرنگترین دەرمانەکان کە مرۆڤ بەرهەمی هێناوە، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتنە گەورەکان لە کیمیای پزیشکی سەدەی ڕابردوودا، دەرمانی دەستکرد بەشیوەی سەرەکی لە توێژینەوەکان جێگەی ڕووەکیان گرتووەتەوە.
لە هەمان کاتدا پەرەپێدانی دەرمان بە بەکارهێنانی بەرهەمە سروشتییەکان بەردەوام بووە، زۆرێك لە ئاوێتەی پوختی (Extracts) وەرگیراو لە ڕووەک (یان بەرهەمە سروشتییەکان) لە پزیشکی مۆدێرن و ئاساییدا بەکاردەهێنرێن.
پێکهاتەکانی تر بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەسوودن بۆ مرۆڤ بەڵام دەشێت پەیوەندی ژەهراویبوونیان هەبێت.
هەروەها لە ساڵانی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی گەورە لە بەکارهێنانی دەرمانی ڕووەکی و گیاییدا هەبووە، بە تایبەتی لە ئەمریکای باکوور و ئەوروپا و ئوسترالیا. تا ئێستاش پزیشکان ڕیگای میللی بەکاردەهێنن، ئەمەش وەکو فۆرمێکی گرنگ ماوەتەوە و لە زیادبووندایە لە سەرانسەری جیهاندا.
ڕووەکی دەرمانی سروشتی بۆ چەندین سەدە ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان لە پزیشکی نەریتیدا گێڕاوە، چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەکەن و لە پیشەسازی مۆدێرن دا، گرنگی ئەم ڕووکانە بەردەوامە و بەکارهێنانیان چەندین سوودی بەرچاو پێشکەش دەکات چونکە
دەوڵەمەندە بە پێکهاتە چالاکەکان: زۆرجار ڕووەکی دەرمانی سروشتی سەرچاوەی دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی چالاکە زیندووەکان وەک ئەلکالۆید، فلاڤۆنۆید، تێرپینۆید، و فینۆلیک، کە سوودبەخشن بۆ تەندروستی مرۆڤ.
توانای دۆزینەوەی دەرمانی نوێ: زۆرێک لە دەرمانە مۆدێرنەکان لە پێکهاتە سروشتییەکان وەرگیراون کە لە ڕووەکەکاندا هەن. توێژینەوە لەسەر ڕووەکی دەرمانی بووەتە هۆی دۆزینەوەی دەرمانی نوێ و پەرەپێدانی چارەسەری کاریگەرتر بۆ نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان.
بەردەوامی و دۆستی ژینگەیی: بە بەراورد لەگەڵ دەرمانی دەستکرد، چاندن و دروێنەکردنی دەرمانی ڕووەکی کاریگەرە بۆ دەوڵەمەند بوونی ژینگە، چونکە زۆرجار پێویستیان بە ماددە کیمیاییە کەمترەکان هەیە و کاربۆنی کەمتریان هەیە.
پشتیوانیکردنی ئابوورییە ناوخۆییەکان: چاندن و پرۆسێسکردن و بازرگانیکردن بە ڕووەکی دەرمانی دەتوانێت بژێوی ژیانی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان دابین بکات، کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی ئابووری
ئێستا خەڵکی لە زۆرێک لە وڵاتان دەیانەوێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەندروستییە بچووکەکان پەنا ببەنە بەر بەرهەمی سروشتی تایبەتی کەسانی بەتەمەن خواستیان لەسەر دەرمانە سروشتی زیاترە.
ئەم داواکارییە گشتییە و ئەو گەڕانەوە خێرایە بۆ بەرهەمە سروشتیەکان یەکێکە لە ئاڵنگارییە گەورەکان بۆ هەموو پیشەگەرانی بواری پزیشکی و تەندروستی (بە پزیشک و دەرمانساز و ئەوانی ترەوە) ، کە زۆربەیان زانیارییەکی کەمی پسپۆڕیان لەسەر دەرمانی ڕووەکی سروشتی هەیە و باشترە ئەو کەلێنە پڕ بکەنەوە و زانیارییەکان پەرەپیبدەین بۆ هەموو لایەنەکانی پزیشکی.
وەرگێڕانی
(بە دەستکارییەوە)
جەلال کەریم اومر
بایۆلۆجیست و نوسەر لە بواری
Ethnobotany
سەرچاوە
Fundamentals of Pharmacognosy and Phytotherapy, 4th Edition,
by Michael Heinrich
Dr rer nat habil MA(WSU) Dipl. Biol. FLS, Joanne Barnes
BPharm PhD MRPharmS FLS, José Prieto-Garcia, Simon Gibbons, BSc MRSC CChem PhD FLS and Elizabeth M. Williamson
BSc(Pharm) PhD MRPharmS FLS