بۆچی پێویستە دووربکەویتەوە لە بەکارهێنانی مەیکئەپی دژە ئاو؟

▪ توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی ژینگە و تەکنەلۆجیادا بڵاو کراوەتەوە دەریخستووە، هەندێ بابەتی جوانکاری کە ئێستا لە بازاڕەکاندا بڵاوبۆتەوە، ڕێژەیەکی زۆر بەرز لە ماددە کیمیاییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە کە بە پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS) ناسراوە.
▪ زاناکان بوونی ئەم ماددانەیان بە بڕی جیاواز دۆزییەوە لە ناو پێکهاتەی بابەتە جوانکارییەکاندا بە جۆرێک کە ڕێژەکەی لە ناو کرێمی ئەساسدا 63%، وە لە ناو ماسکەرای دژە ئاودا 82 %، وە لە ناو سوراوی لێوی درێژخایەندا 62% ـە.
▪ ئەوەی شایەنی باسە ماددە کیمیاییەکانی PFAS لە گەردیلەی کاربۆن و فلۆری پێکەوە بەستراو پێکهاتوون کە زاناکان ناویان ناون (ماددە کیمیاییە هەمیشەییەکان) لەبەر ئەوەی لە ژینگەدا شینابنەوە.
▪ ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی لەمبارەیەوە ڕایگەیاند ماددەکانی PFAS بە مەبەست دەکرێتە ناو پێکهاتە جوانکارییەکانی وەکو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، بە مەبەستی شێدارکردن و نەرم کردنەوە و درەوشاوەیی پێست.
▪ لەبەر ئەوە وا باشترە پێش کڕینی بابەتە جوانکاریەکان بە ووردی سەیریان بکەین و بزانین ئەم پێکهاتانە بە بڕی چەند لە پێکهاتەیاندا هەیە.
▪ زۆربەی ئەو بابەتە جوانکارییانەی کە دژە ئاو یان درێژخایەنن ئەم ماددە کیمیا دارانەیان بۆ زیاد دەکرێت.
– و. دایکی شاهۆز