بۆ ئەوەی تەمەنێکی درێژتر بژیت پێویستە ڕۆژانە چەند هەنگاو بە پێ بڕۆیت؟ 

▪️ جوڵە و چالاکی جەستەیی بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێن بۆ پارێزگاری کردن لە تەندروستی دڵ و ئێسک و ماسولکە و تەنانەت تەندروستی مێشکیش.وە بۆ ئەم مەبەستە و لە نوێترین توێژینەوەدا کە چەندان هەزار کەس لە چوار کیشوەری جیاواز بەشدارییان تێدا کردووە ، دەرکەوتووە کە پێویستە مرۆڤ ڕۆژانە 6000 هەنگاو بە پێ بڕوات ، هاوکات دەبێت تەمەنی کەسەکەش لەبەرچاو بگیرێت.

▪️ ئاماندا بالوش کە خانمە زانایەکی بواری درم ناسییە لەم بارەوە دەڵێت : دابەزینی ئاستی مەترسییە تەندروستییەکان بەندە بە ژمارەی ئەو هەنگاوانەوە کە ڕۆژانە مرۆڤ دەیبڕێت ( ڕێ ڕۆشتن ).

▪️ هەروەها توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ؟ کە کرداری گۆڕینی خۆراک بۆ ووزە لە لەشماندا و جالاکی و توانای کارکردنی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و کاریگەریان لەسەر ئێسک و ماسولکەکانمان و تەندروستی مێشکمان دەتوانین لە ڕێگەی بە پێ ڕۆشتنەوە بە دەست بهێنین لە هەوایەکی پاکدا.

▪️ وە لە کۆتایدا توێژەران پوختەی توێژینەوەکەیان لەوەدا کۆکردەوە کە پێویستە مرۆڤ ڕۆژانە نیو کاتژمێر بە پێ بڕوات.

وەرگێڕانی دایکی شاهۆز