■ لە توێژینەوەکەدا پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژەیان بە گرنگی خواردنی ئەم میوەیە داوە کە دەبێت بە پێی بەرنامەیەکی دیاری کراو بێت ، لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک پێکهاتەی ڕووەکی زۆر گرنگ لە خۆ دەگرێت لە نێوانیشیاندا دژە ئۆکسانەکان کە یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات و تەندروستی بۆرییەکانی خوێن دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لە تۆپەڵ بوون و خەست بوونەوەی خوێن.
■ هاوکات هەندێ لە توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە هەرمێ لەشمان دەپارێزێت لە توشبوون بە شێرپەنجەی قۆلۆن و ڕیخۆڵە ئەستورە و شێرپەنجەی سییەکان.
■ وە پێکهێنەرانی توێژینەوەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەبێتەوە بەهۆی زۆر خواردنی هەرمێ و سێو و سەوزە ڕەگییەکان .
■ لە ڕاستیدا ئەنجامەکانی ئەم هەڵسەنگاندە بەڵگەی تەواومان دەداتێ لەبارەی بوونی پەیوەندییەکی پێچەوانە لەنێوان خواردنی سەوزە و ڕێژەی توشبوون بە شێرپەنجەی سی ، بە تایبەتیش لای ئەو کەسانەی کە جگەرەکێشن ، ئەم کارگەرییەی سەوزەکان هانی بەرهەمهێنانی ئەنسۆسیانین دەدات کە دژە ئۆکسانە و بە ڕێگری دروست بوونی خانە وگرێی شێرپەنجەیی ناو دەبرێت.
■ پسپۆڕی خۆراکی بەریتانی ڕۆب هۆبس ، لەبارەی ئەم میوەیەوە دەڵێت : هەرمێ بڕی پێویست لە ڕیشاڵ و ڕەگەزە خۆراکیە گرنگەکان دابین دەکات بۆ ڕێگری کردن لە بەرزبوونەوەی کۆڵیستڕۆڵ و نەخۆشییەکانی تر .
■ هاوکات ووتیشی ئەوە سەلمێنراوە کە ئەم میوەیە بۆ تەندروستی گشتی پیاوان زۆر گرنگە. جا بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان بێت یان بۆ دەستکەوتنی بڕی پێویستی ڕیشاڵ بێت.
وەرگێڕانی دایکی شاهۆز.
وەڵام بدەوه