شێرپەنجەی قۆڵۆن تاڕادەیەك باوە و بە ئەستەم دەستنیشان دەکرێت ئەویش تەنها بە کۆڵۆنۆسکۆپی(نازور) یان نەشتەرگەری دەتواندرێت پشتڕاست بکرێتەوە.
بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەم حاڵەتە بەم دواییە تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە بەتایبەت لە گەنجدا کە لە ماوەیەکی کەمدا زیادی کردووە، وە پزیشکان بەپەلەن لە گەڕان بەدوای چۆنیەتی ڕێگریکردن لێی.
بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ کارێکی ئومێدبەخش دەکات: ئەویش دۆزینەوەی بەکتریایەکە کە لە دەمی مرۆڤدا هەیە، لە توێژینەوەکە دەریخستووە کە جۆرێکی تایبەت فۆسۆباکتیریۆم (Fusobacterium nucleatum) کە میکرۆبێکە پەیوەندی بە کلۆری ددان و هەوکردنی پووکەوە هەیە ئەویش دەرکەوتوە کە پەیوەندی بە گەشەکردنی شێرپەنجەی قۆڵۆنەوە هەیە
بەپێی نووسەرانی توێژینەوەکە ئەنجامەکان دەتوانن ببنە هۆی شێوازی باشتر بۆ وێنەگرتنی شێرپەنجەی قۆڵۆن و تەنانەت دەتوانن ئومێدبەخش بن بۆ چارەسەرە نوێیەکان.
سەرچاوە: پێگەی Scientificamerican
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار