جیاوازی لە نێوان سڕکردنی گشتی و سڕکردنی بەشێک چییە ؟

■ پزیشک لیدیا گۆرینا پزیشکی سڕکردن و بوژاندنەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە سڕکردن دەستەواژەیەکی گشتییە ، (Anesthesia ) و هەموو جۆرە ئازار شکێنەکان دەگرێتەوە ، بەڵام سڕکردنی گشتی (التخدیر العام ) ، یەکێکە لە جۆرەکانی سڕکردن و لەکاتی نەشتەرگەریدا بەکار دەهێنرێت ، بە جۆرێک لە ژێر کاریگەری ئەم سڕکردنەدا نەخۆش دەخەوێت و ئاگای لە کارتێکەرە دەرەکییەکان نامێنێ.

■ وە لە دۆخی سڕکردنی گشتیدا نەخۆش خەون نابینێت ، وە ماوەی سڕکردنەکە بە ماوەی بچڕانی کات دادەنرێت لای نەخۆشەکە و بۆ لەشیش خەوێکی قوڵە .

■ وە هەروەها پزیشکەکە ووتی سڕکردنی گشتی چەند هەنگاوێک لە خۆ دەگرێت ، بەجۆرێک زۆر گرنگە هەست کردن بە ئازار و هۆشی نەخۆشەکە ڕابگرێت لەگەڵ بەرپەرچ دانەوەی دەماری و ماسولکەیی.

■ بەڵام سڕکردنی بەشێک یان سڕکردنی نیوە ، بریتیە لە کپ کردنی یان سڕکردنی کۆتایی دەمارەکان و کۆئەندامی دەمار ، لەگەڵ سڕکردنی بڕبڕەی پشت ، وە مانەوەی کەسەکە لە هۆشی خۆیدا .
■ وە بە پێ ی ووتەکانی ئەو پزیسکە ، لەماوەی ئەم بیست ساڵەدا پێویستییەکانی سڕکردن گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا هاتووە ، بە جۆرێک کە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت و پێشبینی ئەنجامەکانی بکرێت.

■ وە ئامانجی سەرەکی پێویستیەکانی سڕکردن بۆ کاریگەریی خستنە سەر دەمارەکانە و هیچ کاریگەرییەکی تر لەسەر بەشەکانی تری جەستە دروست ناکات .
هاوکات وتیشی هەموو دەرمانەکانی تایبەت بە سڕکردن هەندێ زیان بۆ جگەر دروست دەکەن ، هەر لەبەر ئەمەشە نەخۆش دوای ئەوەی هۆشێ دێتەوە هەست بە گێژ خواردن و دڵ تێکەڵهاتن دەکات .