بەکارهێنانی چاویلکەی پزیشکی بە باشترین چارەسەر دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی کە بە دەست کێشەکانی بینینەوە دەناڵێنن وەکو کێشەکانی دوور بینین و نزیک بینین، یان بونی ئاوەکان (شلەکان ) لە چاودا.
تاتیانا شیلوڤا خانمە پزیشکێکی پسپۆڕە لە بواری نەشتەرگەری چاودا و لە لێدوانێکیدا باسی گرنگی سەردان کردنی پزیشکی چاو دەکات و دەڵێت بە پێ ی زانستی پزیشکی نوێ پێویستە کەسەکان هەموو شتێک ببینن و پێویستە ڕاستکردنەوەکان بە تەواوی بێت بۆ هێنانەدی باشترین بینین.
لێرەدا چەند دۆخێکمان هەیە کاتێک نەخۆشێک نیشانە کۆکەی + یان کەمەکەی − زۆر گەورەیە پێویستە هێزی بینینی هاوێنەکان کەم بکەینەوە.
هەروەها ئەو خانمە باسی لەوە کرد کە ئەوان تا ئێستا لە هەوڵدان بۆ باشتر کردنی چارەسەرەکانی تایبەت بە چاو و بینایی ، لەبەر ئەوە بە پێویستی دەزانێت کە چاویلکە پزیشکییەکان لە چاو بکرێن چونکە ئەم چاویلکانە وات لێدەکەن کە جیهان جوانتر ببینیت.
لە کۆتایشدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەکارهێنانی چاویلکە ئاساییە بێ کواڵتییەکان ( چاویلکەی بێ کواڵتی پاراستنی چاو لە تیشکی خۆر ) بەکارهێنانیان باش نییە و ئەو ووتەیەش دوورە لە ڕاستییەوە کە دەڵێت چەند ڕەنگی چاویلکەکە تۆخ تر بێت (تاریکتر بێت ) بە سوود ترە .
وەڵام بدەوه