خۆراک بەشێکی گرنگە بۆ تەندرووستی جومگەکان.
ئەو بڕیارانەی کە دەیدەیت سەبارەت بەوەی چی دەخۆیت دەتوانێت کاریگەری لەسەرتەندروستی گشتیت هەبێت.
سەڕەڕای ئەوەی پێویستە خواردنی چەوری ناتەندروست کەم بکەیتەوە، بەڵام هەندێک چەوری هەن کە دەتوانن یارمەتیدەر بن.
بۆ نموونە توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی (Rheumatoid arthritis)
ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ بە شێوەیەکی سروشتی لە لایەن جەستەی مرۆڤەوە بەرهەم ناهێنرێن، بۆیە پێویستە لەدەرەوەی لەش لە ڕێگای ئەو خواردنانەی کە ڕێژەی باشیان لە ئۆمێگا تێداییە وەکوو ماسی یان بە ڕێگای تەواوکەری خۆراکی (Supplement) وەریبگرین.
ئۆمێگا بە گشتی لە ٣ جۆر پێکدیت EPA، DHAو ALA.
جۆری EPA کاردەکاتە سەر کەمکردنەوەی هەوکردن و باشبوونی حاڵەتی تایبەت بە جومگەکان.
ترشە چەورییەکانی ئۆمیگا ٣ پەیوەندی بە کەمبوونەوەی هەوکردنەوە هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی ڕۆماتیزم بوون. ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٨ ئەوە دەردەخەن کە خواردنی ماسی ٢ جار یان زیاتر لە هەفتەیەکدا دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردن لەکەسانی تووشبوو بە ڕۆماتیزم.
سەرەڕای ئەوەش، لە 20 تاقیکردنەوەدا
تەواوکەری خۆراکی ئۆمیگا-3 بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی ڕۆماتئزم بوون، 16 تاقیکردنەوە پەیوەندی ئەراینیان هەبوو لە نێوان ئۆمیگا-3 و باشتربوونی ڕۆماتیزمەوە هەبوو.
توێژینەوەکە لەسەر ١٥٥٧ کەس ئەنجامدرا کە تووشی نەخۆشی ڕۆماتیزیان هەبوو، ئەو نەخۆشانەی تەواوکەری خۆراکی ئۆمێگایان وەرگرتبوو ڕایانگەیاند کە ئاوسانی جومگە و ئازاریان کەمتر بووە بە بەراورد بەو نەخۆشانەی کە تەواوکەری خۆراکی ئۆمیگا ٣یان نەخواردووە.
سەرچاوە: پێگەی ArthritissocietyCanada
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه