خواردنەوە گازییەکان لەکاتی دووگیانیدا، چۆن کاریگەری لەسەر دایک و کۆرپەلە دروست دەکات؟

▪️ پێویستە خانمانی دووگیان دوور بکەونەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان تا دوای منداڵ بوون، لەبەر ئەوەی کۆمەڵێک ماددە لەخۆ دەگرن کە کاریگەری خراپ دروست دەکەن لەسەر دایک و کۆرپەلەش.

زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان لەسەر خانمانی دووگیان بریتیە لە : ــ

1️⃣ خواردنەوە گازییەکان بڕێکی زۆر کافاین لەخۆیان دەگرن ، وە توێژینەوە زانستییەکان سەلماندویانە کە پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان بەرزبوونەوەی مەترسی لەبارچون و منداڵبوونی پێش وەختە و خواردنەوەی کافایندا.

وە لەم ڕوانگەیەوە زانکۆی ئەمریکی بۆ پزیشکانی لەدایک بوون و نەخۆشییەکانی خانمان دەڵێن : تا ئێستا بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت کافایین ڕێژەی چونی خوێنی پڕ ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە کەم دەکاتەوە ، ئەگەر بە ڕێژەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێت ، و ڕۆژانە لە 200 ملیگرام زیاتر نەبێت.

هاوکات پێویستە ئەوە بە گرنگ وەربگرین کە لەگەڵ بەرەوپێش چونی قۆناغەکانی دووگیانیدا توانای لەش بۆ شکاندنی کافایین کەم دەبێتەوە ، و سەرئەنجام دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و خێرایی لێدانی دڵ و دڵەکزێ و کەم خەوی و دڵەڕاوکێ.

2️⃣ خواردنەوە گازیەکان مەترسی توشبوون بە شەکرەی دووگیانی زیاد دەکەن : ــ

ئەویش لەبەر ئەو بڕە زۆرەی شەکر کە لە پێکهاتەیاندا هەیە ، کە فشارێکی زۆر بۆ پەنکریاس دروست دەکەن و هانی دەدەن که بڕێکی زۆر لە ماددەی ئەنسۆلین دەربدات بۆ دابەزاندنی ئەو شەکره زۆرەی کە لەناو خوێندا هەیە.

3️⃣ زیادبوونی کێشی لەش ، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر شەکر لە پێکهاتەیاندا هەیە ، دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.

لەگەڵ زانینی ئەم زیانانە کەواتە خواردنەوە تەندروستەکان بۆ خانمانی دووگیان کامانەن ؟

1️⃣ شیر

2️⃣ ئاو

3️⃣ شەربەتە سروشتیەکان

4️⃣ هەندێ چای گیایی وەک چای زنجبیل و چای نەعنا.

– و. دایکی شاهۆز