خەڵاتی Earthshot خەڵاتێکی جیهانییە و ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری نوێیە بۆ کێشە گەورەکانی ژینگە لە جیهاندا. ئەم خەڵاتە لە ساڵی 2020 لەلایەن شازادە ویلیام و دامەزراوەی شاهانە دامەزراوە.
خەڵاتی Earthshot گرنگی بە پێنج ئامانجی سادە دەدات گەورەترین مەبەستیان بۆ هەسارەکەمانە، کە ئەگەر تا ساڵی ٢٠٣٠ بەدەست بهێنرێت و کاری پێ بکرێت ئەوا ژیان بۆ هەمووان و نەوەی داهاتووش باشتر دەکات.
ئامانجەکانیان بریتین لە:
پاراستن و گەڕاندنەوەی سروشت: دەستپێشخەرییەکانی ئەم ئامانجە بۆ نۆژەنکردنەوەی زەریا و زەوییە، هەروەها پاراستنی سیستەمی سروشتیە بۆ دڵنیابوون لە گەشەکردنی جۆرەها جۆری زیندەوەر.
پاك کردنەوەی هەوا: ئەم ئامانجە تیشک دەخاتە سەر کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا، کە کاریگەری لەسەر تەندروستی بەگشتی دەبێت، بۆ ئەوەی دڵنیابێت هەموو کەسێک دەتوانێت هەوای پاک هەڵمژێت.
زیندوو کردنەوەی ئۆقیانوسەکانمان: هەوڵەکان لێرە تایبەتن بە گەڕاندنەوەی تەندروستی زەریاکان لە پلاستیك و ژیانی زیندەوەرەکان وە پاراستنی سیستەمی دەریایی بۆ دڵنیابوون لەوەی زەریاکان بە شێوەیەکی بەردەوام دەتوانین بە سروشتی بەکاریان بهێنین.
دروستکردنی جیهانێکی بێ پاشەڕۆ: ئەم خاڵە ئامانجی گواستنەوەیە بۆ جیهانێك کە پاشماوە لەناو ببرێت و بە شێوەیەکی کارا بەکاربهێنرێنەوە و هەموو شتێك بە شێوەیەك دیزاین بکرێت کە دووبارە بەکاربهێنرێتەوە بۆنسوودی گشتی.
چاك کردنەوەی کەشوهەوامان:
بەپەلەترین ئامانج، ئامانجی کەمکردنەوەی دەردانی گازی زیانبەخشە لە کارگەکان، وە ڕاگرتنی گەرمتربوونی جیهان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کەشوهەوای زەوی سەقامگیرە بۆ ژیان.
خەڵاتی ئێرثشۆت ساڵانە بۆ ٥ پێنج براوە دەبێت لەهەر ئامانجێك بۆ ئەو داهێنانەی کردوویانە بۆ پاراستنی هەسارەی زەوی. خەڵاتێکی یەک ملیۆن پاوەندیان بۆ دابین دەکات بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژەکانیان لە پاراستنی ژینگە.
پڕۆژەی بەژداربووان هەڵدەبژێردرێن بە پێی کاریگەری ئەرێنیان لەسەر ژینگە.
سەرچاوە: پێگەی Wikipedia
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه