بۆ یەکەم جار لە جیهان، تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی نێودەوڵەتی فلۆریدا لە ساڵی ٢٠١٧ پەیوەندییان بە کەسێکەوە کرد کە ٧ ساڵ پێشتر بە ڕووداوی هاتوچۆ دەستی چەپی لەدەستدابوو بۆ ئەوەی بپرسن ئایا بەشێك دەبێت لە توێژینەوەکەیان. ئەوان سیستەمێکی دەستیی دەستکردیان پەرەپێدابوو کە دەتوانێت جارێکی دیکە “هەست” درووستبکاتەوە.
ئەو ڕەزامەندی دەربڕی کە بەشێک بێت لە توێژینەوەکە، دەیویست “جێپەنجەیەک” لەسەر پێشکەوتنی زانستی بەجێبهێڵێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یارمەتی هەزاران کەس بدات لە داهاتوودا.
سیستەمەکە چەندین بەشی هەیە، لەوانەش: هەستەوەرەکان لە دەستی دەستکرددا
چاندنی لە ژێر پێستدا کە زانیارییەکانی هەستەوەرەکان جێبەجێ دەکات
زنجیرەیەك وایەری ورد کە لەناوەوەی دەمارەکانی دانراون کە نیشانە لە نێوان مێشک و دەستی دەستکرددا دەنێرێت
سیستەمێکی ئاڵۆزە کە دە ساڵی تا توێژەران توانیان پەرەی پێبدەن
ئەو کەسە پێشتر دەستی چەپی لەدەستدابوو لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا، وە پێیوابوو بە مانای کۆتایی هاتنی توانای هەستکردن بە دەست لێدان لەو بەشەی جەستەیدا دێت بۆ هەمیشە. بەڵام دوای چەند ساڵێك ئێستا یەکەم بەکارهێنەری ئامێرێکی نوێی بێ وایەرە کە بە قۆڵە دەستکردەکەیەوە دەبەسترێتەوە و ڕێگەی پێدەدات مێشک لێکدانەوە بۆ نیشانەکان بکات و هەست بە شتەکان بکات لە دەستی چەپیدا.
بەشێوەیەك، دەتوانێت هەست بە نەرمیی و ڕەقیی ماددەکان بکات کە بە دەستە دەستکردەکە دەستیان لێ دەدات. ئێستا بە ئاسایی دەتوانێت ژیانی ڕۆژانەی بکات، ئەمەش بە نوێگەریەکی زانستی دادەندرێت.
سەرچاوە: پێگەی BBC
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار
وەڵام بدەوه