زاناکان سەرنجیان خستۆتە سەر گرنگیدان بە ژمارەی ئەو کاتژمێرانەی کە پێویستە تیایدا بخەوین و هۆشداریشیان دا لەبارەی مەترسی ئەوەی کە کاتی پێویست نەدەین بە لەشمان بۆ پشوودان.
هاوکات زاناکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە پێویستی لەشمان بۆ خەوتن و پشوودان بە پێ ی قۆناغەکانی تەمەنمان دەگۆڕێت ، بەم شێوازە:
لە تەمەنی 0 بۆ 3 مانگ 14 بۆ 17 کاتژمێر.
لە 4 بۆ 11 مانگ 12 بۆ 15 کاتژمێر.
لە 1 بۆ 2 ساڵ 11 بۆ 14 کاتژمێر.
3 بۆ 5 ساڵ 10 بۆ 13 کاتژمێر.
لە 6 بۆ 13 ساڵ 9 بۆ 11 کاتژمێر.
لە 14 بۆ 17 ساڵ 8 بۆ 10 کاتژمێر .
18 بۆ 25 7 بۆ 9 کاتژمێر .
پێگەیشتوان 26 بۆ 64 ساڵ ڕۆژانه 7 بۆ 9 کاتژمێر .
بەساڵاچوان واتە لە 65 ساڵ بەرەو سەرەوە 7 بۆ 8 کاتژمێر .
– و. دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه