زانستی تەندروستیی چی دەڵێت سەبارەت بە ڕەمەزان؟

توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە ڕۆژوو بۆ تەندروستیت گرینگە!
بە درێژایی ئەو توێژینەوانەی کە لەسەر مرۆڤ و ئاژەڵیش کراوە، دەرکەوتووە کە بەڕۆژووبوون کاریگەرە بۆ تەندروستییەکی باشتر و تەمەنێکی درێژ.

لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە:
1️⃣ کێشی لەش
2️⃣ شەکری خوێن
3️⃣ کۆلیسترۆڵی خوێن
4️⃣ پەستانی خوێن
هەموویان لەکاتی بەڕۆژووبوون باشتر دەبن بە بەراورد بە مانگەکانی تر.

لە درێژەی ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ڕۆژووی ڕەمەزان تەندروستیی دەروونیی باشتر دەکات و نیشانەکانی خەمۆکیی کەمدەکاتەوە.

سەرچاوە: پێگەی Theconversation , PubMed
نوسەری بابەت: ڕەوا سەردار