سوودەکانی خواردنی سەوزە و میوەکان بە توێکڵەوە

■ خانمە پزیشک (یلینا سەمیرنۆڤا ) پزیشکی پسپۆر لە بواری نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و دوانزە گرێ ووتی :هەندێ جار توێکڵی سەوزە و میوەکان تەندروست ترن لە خودی سەوزە یان میوەکە ، بۆ نموونە کولەکە و باینجان ئەو ڕەنگەی کە توێکڵی هەر یەکێکیان هەیەتی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێکهاتەی جیاوازیان هەیە ، ڕەنگی مۆری توێکڵی باینجان ئاماژەیە بۆ بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی ( ئەنسۆسیانین ) تێیدا ، کە دژە ئۆکسانێکی بەهێزە و ڕێگه لە لەناوچوونی خانەکان دەگرێت و هەوکردن لەناو دەبات و وا دەکات تەمەنمان بچوکتر دەربکەوێت . .. بەڵام توێکڵی کولەکە دەوڵەمەندە بە ( کلۆرۆفیل ) کە ئەویش بەهەمان شێوە دژە ئۆکسانێکی باشە و ڕێژەیەکی بەرز ڤیتامین C له خۆ دەگرێت.

■ هاوکات توێکڵی لیمۆ و پرتەقاڵ دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ڤیتامین C و دژە ئۆکسانن ، لەبەر ئەم هۆکارانە ئەو خانمە پزیشکە دەڵێت وا باشترە توێکڵی ئەم میوانە لەگەڵ خواردنەوەکاندا تێکەڵ بکرێت.

■ هاوکات توێکڵی سێو و خەیار و پەتاتە سوودی تەندروستی زۆریان هەیه ، بەڵام نابێت توێکڵی پەتاتەی سەوز بەکاربهێنرێت لەبەر ئەوەی ژەهراوییە.

■ وە لە کۆتاییدا ئەو خانمە پزیشکە ووتی : پێویستە سەوزه و میوەکان لە وەرزی سروستی پێگەیشتنی خۆیاندا بە توێکڵەوە بخورێن ،، بەڵام لە وەرزەکانی تردا نابێت بە توێکڵەوە بخورێن لەبەر ئەوەی بە هۆی هۆڕمۆن و دەرمانی تایبەتەوە بەرهەم دەهێنرێن و ئەم ماددانەش لە توێکڵەکەیدا کۆدەبنەوە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.