زۆر کەس پێیان وایە کە کاری پیاز تەنها بەخشینی تام چێژە بە خۆراکەکان، بەڵام پسپۆڕانی بواری خۆراک دەڵێن پیاز زۆر بە سوودە بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەکانی ئەم سەردەمە، ئێمە لێرەدا باسی سوودەکانی ئەو جۆرە پیازە دەکەین کە ڕەنگی توێکڵەکەی و ڕەنگی ناوەکەشی سورە .
سوودەکانی پیازی سور: ئەم پیازە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی میکڕۆب و هەوکردنەکاندا.
ئەو زەیتانەی کە لە پێکهاتەیدا هەیە کار دەکات بۆ دانانی سنورێک بۆ کۆکەی توند و چاک بوونەوە لە سەرما بوون.
هەستیاری لەش کەم دەکاتەوە ، لەبەرئەوەی ماددەیەک لەخۆ دەگرێت کە هەڵدەستێت بە ڕاگرتنی کاری ئەو هۆڕمۆنانەی کە هەستیاری تایبەت بە خوران و هەڵامەت چاڵاک دەکەنەوە.
پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و دەمارەکان و هەروەها خوێن بەرەکانیش دەکات.
ئاستی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت.
ڕێگە لە خەست بوونەوەی خوێن و ڕەق بوونی دەمارەکان دەگرێت.
ڕێگری لە دروست بوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
یارمەتی بەهێز بوونی ئامێری بەرگری دەدات.
وەڵام بدەوه