سوودەکانی پیازی سپی

▪️ بە پاککەرەوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ لەناوبردنی ئەو بەکتریا و میکرۆبانەی کە لەناو دەمدا هەن.

▪️ کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەدان چارەسەر دەکات وەکو هەوکردنی سیەکان و لوت و گەروو و بۆڕی هەوا.

▪️ پیازی سپی نیشانە توندەکانی نەخۆشی ڕەبۆ کەم دەکاتەوە.

▪️ یارمەتی چاکبوونەوە لە هەڵامەت و کۆکە دەدات و بەڵغەم لەناو دەبات.

▪️ کرداری پیتاندنی پیاوان بەهێز دەکات لە ڕێگەی چالاک کردنی سوڕی خوێنەوە.

▪️ خانەکانی لەش لە لەناوچوون دەپارێزێت.

▪️ بەشێوەیەکی گشتی پیاز هەر ڕەنگێک بێت ، کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامینی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت کە زۆر گرنگن بۆ لەشی مرۆڤ ، وە هەروەها بە یەکێک لەو سەوزانە دادەنرێت کە یەکەی گەرمۆکەی زۆر لەخۆ دەگرێت.