قاوە بۆ دڵ و مولولەکانی خوێن بەسوودە 

☕️ زاناکان لە توێژینەوەیەکدا لە زانکۆی ماکماستر لە کەنەدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی دابەزێنی ڕێژەی کۆڵیستڕۆڵ لە خوێندا.
☕️ وە هەروەها ڕونیان کردەوە کە کافایین کاردەکاتە سەر پڕۆتینە تایبەتەکان لە جۆری Pcsk9 کە بەهۆیانەوە جگەر دەتوانێت کۆڵیستڕۆڵە زیانبەخشەکان لەناوببات.
☕️ هاوکات کافایین لەش دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن لە ڕێگەی هاندانی پڕۆتینی SREBP2 کە پەیوەستە بە ئاستی کۆڵیستڕۆڵەوە.
وەرگێڕانی دایکی شاهۆز.