1. بەرهەمە شیرەمەنییەکان
ئەم بەرهەمانە ڕێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە و دەینە هۆی هەڵئاوسانی سک ، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو خۆراکانە بخورێن کە کەم چەورین و ماددەی برۆبیوتیک لەخۆ دەگرن بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی بەکتریا بۆ گەدە. 2. ژەمە خێراکان
لەبەر ئەوەی ئەم ژەمانە ڕیشاڵی کەم لەخۆ دەگرن و دەوڵەمەندن بە چەورییە تێرەکان درەنگ هەرس دەبن و قورساییەکی زۆر لەسەر گەدە و ڕیخۆڵەکان دروست دەکەن. 3. خۆراکە سوورەکراوەکان
لەکاتی قەبزیدا هەرس کردنی ئەم خۆراکانە زۆر گران دەبێت لەبەر ئەو چەورییە تێرەی کە هەیەتی. 4. هێلکه
لەو خۆراکانەیە کە هەرس کردنی کاتێکی زۆری پێویستە ، لەبەر ئەوە پزیشکان هێلکە لە ڕیزی ئەو خۆراکانەدا دادەنێن کە نابێت لەکاتی قەبزیدا بخورێت. 5. گۆشت
وا باشترە ئەو کەسانەی کێشەی قەبزییان هەیە دوور بکەونەوە لە خواردنی گۆشت ، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و بڕێکی کەم ڕیشاڵی تێدایە و ووشکبونەوەی زیاتر دروست دەکات. 6. هەویرەمەنییەکان
ئاردی سپی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتی ساکار و ڕیشاڵەکەی داماڵراوە ، لەبەر ئەوە دەبێتە ماددەیەکی قورس بۆ سەر گەدە، بە تایبەتیش ئەو جۆرانەی کە لەکاتی ئامادەکردنیدا ڕۆن و کەرەی بۆ زیاد دەکرێت.
وەڵام بدەوه