پێگەی سکای نیوزی عەرەبی لە ڕاپۆرتێکیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە زیادە ڕەوی کردن لە خواردنی پڕۆتیندا باش نییە و شوێنەواری خراپی لێدەکەوێتەوە . وە زۆربەی توێژینەوەکانیش ئاماژە بەوە دەدەن ، ئەو کەسانەی کە زۆر زۆر چالاکن پێویستە بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشیان بڕی 1.2 ــ 2 گرام پڕۆتین بخۆن.
زیانەکانی زیادەڕەوی کردن لە خواردنی پڕۆتیندا : ــ
1 ــ ئاوسانی سک ، ئەمەش وا دەکات کەسەکە هەست بە نائارامی بکات .
2 ــ کۆبوونەوەی چەوری لە دەوری سک ، کە بە مەترسیدارترین چەوری دادەنرێت لە لەشدا .
3 ــ سەبارەت بە زۆرینەی خەڵکی خواردنی پڕۆتینی زیاتر بە واتای ماسولکەیەکی بەهزتر نایەت ، بەڵکو بە واتای کۆبونەوەی چەوری زیاتر دێت .
4 ــ بۆنی ناخۆشی دەم ، خواردنی هەندێ خۆراک دەبنە هۆی دروست بوونی بۆنی دەم جا بە هەر ڕێژەیەک بخورێت ، بۆ نمونە ئەگەر کەسێک بوەستێت لە خواردنی کاربۆهیدرایت یان کەمی بکاتەوە ، ئەوا بەم کارەی دەچێتە ناو کرداری کیتۆزیەوە کە یەکێک لە نیشانەکانی بریتیە لە بۆنی ناخۆشی دەم.
کیتۆزیە : ئەو کردارەیە کە کار دەکات بۆ بەدەست هێنانی ووزەی لەش لەڕێگەی چەوری کەڵەکەبووی لەشەوە .
5 ــ زۆر خواردنی پڕۆتین کار لە کاری مێشک دەکات. و وا لە کەسەکە دەکات تەرکیزی باش نەبێت ، لەبەر ئەوە پێویستە لە ژەمە خۆراکی ڕۆژانەدا بڕێک کاربۆهیدرات هەبێت.
6 ــ دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گورچیلەکان ، پڕۆتین کاری گورچیلەکان قورس دەکات لە دەردانی شلەمەنیەکاندا بەهۆی بوونی ماددەی نیتروجین لە ترشە ئەمینیەکانی ناوپڕۆتیندا.
– و. دایکی شاهۆز
وەڵام بدەوه