میلاتۆنین یه‌كێكه له‌و هۆڕۆمۆنانهی له‌لایه‌ن ڕژێنی كاژی (سنه‌وبه‌ری) pineal gland ده‌رده‌درێت كه ده‌كه‌وێته نزیك بنگی ده‌ماخه‌وه ، وە بۆچوونیش هه‌یه له‌لایه‌ن چاو و ڕیخۆڵه و مۆخی ئێسكه‌وه ده‌ربدرێ.
ده‌ردانی ئه‌م هۆڕمۆنه په‌یوه‌ستی به تاریكیه‌وه واته شه‌وان ئاستی له له‌شدا به‌رز ده‌بێته‌وه وه به‌ڕۆژ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ڕوناكی ئاستی دادەبەزێت.
هۆڕمۆنێكی دژه ئۆكسانه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر له‌ش هه‌یه،
میلاتۆنین وه‌رگیراوه له‌ترشی ئه‌مینی تریپتۆفان هه‌موو مرۆڤێك ڕۆژانه به‌هۆی كاركردن و جه‌نجاڵی ژیان و زۆری و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیاوه هه‌ست به‌ماندوو بونی زۆر دەکات كه‌واته پێویستمان به حه‌وانه‌وه هه‌یه و ئەویش به‌پێی ته‌مه‌نه‌كان ده‌گۆڕێن بۆ نموونه
١-منداڵێكی تازه له دایك بوو پێویستی به (12 – 16 ) كاتژمێر خهوهەیە
٢-هه‌رزه‌كارێك پێویستی به (8-10) كاتژمێر خه‌وه
٣-مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو به‌لایه‌نی كه‌مه‌و پێویستی به (7) كاتژمێر خه‌و هه‌یه .
ئه‌م سیسته‌می خه‌وه له‌لایه‌ن میلاتۆنین (ڕێكخه‌ری خه‌و)ه‌وه ڕێك ده‌خرێت ئه‌م هۆڕمۆنه كاتی له‌خه‌و هه‌ستان دیاری ده‌كات چونکە هەریەکێکمان كاتژمێری بایه‌لۆجی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه كه كاتی نوستن و هه‌ستانمان دیاری ده‌كات.
له‌توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه خه‌وی قوڵ
🔸به‌رگری مرۆڤ به‌هێز ده‌كات
🔸دوور ده‌بێت له نه‌خۆشی شه‌كر و دڵ و خه‌مۆكی و ماندوو بوون
🔸یارمه‌تی ده‌ره بۆ ڕزگار بوونی له‌ش لهژههری نیشتوو له له‌شدا.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ن ئاستی میلاتۆنین له له‌شدا نزم ده‌بێته‌وه بۆیه زیاتر هه‌ست به بێزاری و شڵه‌ژانی ده‌روونی و ناڕێكی خه‌و ده‌كه‌ن وە هۆكاری تریش هه‌یه بۆ كه‌م ده‌ردانی لەوانیش زۆر به‌كار هێنانی تیشكی شین ( مۆبایل و لاپ‌تۆپ ) له‌شه‌ودا پێش خه‌وتن وه هه‌ندێك نهخۆشیتر ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی.
كه‌واته ده‌پرسین ئه‌و هۆكارانه چین كه ده‌بنه هۆی ده‌ردانی زۆری هۆڕمۆنه‌كه ؟
- خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر به تایبه‌ت له كاتژمێر (7 – 10 ) به‌یانی و له دوای چواری ئێواره‌وه.
- پیاسه‌كردن و وه‌رزشی سوك كاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه بۆ ده‌ردانی ئه‌م هۆڕمۆنه
- تاریكی و بێ ده‌نگی له‌شوێنی خه‌و.
- دیاری كردنی خه‌و واته هه‌مو شه‌وێك له‌كاتێكی دیاری كرا‌و دا و له یه‌ك كاتدا بێت
- دوركه‌وتنه‌وه له تیشكی شینی مۆبایل و لاپ‌تۆپ و ته‌له‌فیزیۆن به‌دوو كاتژمێر پێش خه‌و
- دوركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه ماده‌ی كافائین تێدایه وه‌ك قاوه و چا.
- وه‌رگرتنی حه‌بی میلاتۆنین ته‌نها له‌كاتی پێویستدا
- خواردنی ئەو ماددانەی كه بڕی هۆڕمۆن به‌ته‌واوی له له‌شدا زیاد ده‌كه‌ن وهم ئه‌م خواردنانه .
أ – گێلاس: یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی یارمه‌تی خه‌وێكی قوڵی سروشتی ده‌دات چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاوێته‌كانی میلاتۆنین و یارمه‌تی ده‌ره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌وكردن یارمه‌تی چالاك كردنی زینده چالاكیه‌كانی له‌ش ده‌دات.
ب – كیوی : میوه‌یه‌كی خۆش و به‌تامه پڕه له پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ و ڤیتامین سی و كارۆتین و ترشی ئه‌مینی ئه‌م میوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌و هه‌یه له هه‌ندێك مرۆڤدا. لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر (48) كه‌س كرا كه كێشه‌یان له خه‌ودا هه‌بوو وه كران به دوو كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م (24) كه‌س كه هه‌مو شه‌وێك به دوو كاتژمێر پێش خه‌و دوو كیویان ده‌خوارد له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كیویان نه‌ده‌خوارد له ئه‌نجامدا لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخست كه ئه‌وانه‌ی كه كیویهكهیان خواردبو خه‌ویان زۆر باش و ئاسایی بووه به هۆكاری بوونی سیرۆتۆنین كه ده‌وری گرنگی هه‌یه له خاو بوونه‌وه و ڕێك خستنی خه‌و له‌كیویدا.
ج – گوێز : گوێز ده‌وری گرنگی هه‌یه له به‌رز كردنه‌وه ڕێژه‌ی میلاتۆتین له‌خه‌ودا، واده‌كات مرۆڤ دوور بكه‌وێته‌وه له ماندوو بوون، وه ئۆمیگا سێی تێدایه كه پێویسته بۆ دڵ ڕۆژانه پێویسته (30) گرامی لێ بخورێت.
د – ماست : ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و كالیسیۆم و ڤیتامین ( B12 ) خواردنێكی باشه بۆ خه‌و و دور كه‌وتنه‌وه له دڵه ڕاوكێ. بڕی باش له ڤیتامین (D) و پۆتا سیۆمی تێدایه كه بۆ ته‌ندروستی له‌ش به‌سوده.
هـ – ته‌ماته: لیكۆبینی تێدایه یارمه‌تی ده‌ره بۆ خه‌وێكی هێمن. بهوخواردنانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه دوورت ده‌خاته‌وه له ماندوو بوون
و – ماسی سه‌له‌موون : گرنگی زۆری هه‌یه بۆ دڵ و چاو و جومگه‌كان و ده‌ماخ وه پارێزگاری له له‌ش ده‌كات له به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلسترۆڵ په‌ستانی خوێن و ڤیتامین ( B12 ) وه ڤیتامین (D) تێدایه له‌سه‌ر و هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه گرنگی زۆری بۆ ڕێك خستنی خه‌و هه‌یه
ز – زه‌یتی گوێزی هیندی : بڕێكی زۆر له ترشی لۆریكی تێدایه وا ده‌كات خه‌وێكی باشت هه‌بێت دوور له ماندوو بون و خه‌و زڕاندن.
چۆن بزانین میلاتۆتین له له‌شماندا كه‌م؟
له‌كاتی كه‌می میلاتۆتین هه‌ندێك كه‌س ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست كه‌م خه‌وی یاخود خه‌وزڕاندن یاخود تادره‌نگ به‌خه‌به‌رن و بێزارن و خه‌ویان لێ ناكه‌وێت
به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌كیش له له‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت
1 – زۆری باوێشكدان له ڕۆژدا
2 – زوو زوو خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه له‌خه‌ودا
3 – تێك چوونی كاتژمێری بایه‌لۆجی
4 – تێك چوونی به‌رگری له‌ش
5- تێك چوونی سیستەمی هه‌رس و هەڵمژینی خۆراك
6 – هه‌ستكردن به ماندوو بوونی زۆر ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وان زۆر دره‌نگ و به‌زه‌حمه‌ت ده‌چنه خه‌وێكی قوڵه‌وه
7 – خه‌مۆكی كه‌می هۆڕمۆنی میلاتۆنین كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاك هه‌یه به‌شڵه‌ژاوی ده‌روونی و خه‌مۆك و دڵ ته‌نگ ده‌رده‌كه‌ون
8 – زیاد بوونی كێشی لەش خه‌و زۆر کاریگەرە بۆ خەوتن و حه‌سانه‌وه .
نوسەری بابەت: گه‌شاو عبدالقادر
سه‌رچاوه
- كتێبه‌كان (میلاتۆتین یمكن تغیر حیاتك)
- المیلاتوتین و أضطرابات النوم