پزیشکێکی ڕووسی پەیوەندی نێوان ناوکی هەنار و چارەسەری کێشەکانی ڕیخۆڵە ئاشکرا دەکات. هەنار لەو میوانەیە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و ڕەگەزە خۆراکییە پێویستیەکانی لەش.
ئیفگینیا ئیڤانوڤا خانمە پزیشکێکی بواری خۆراکە و لە لێدوانێکیدا باسی سوودە تەندروستیەکانی خواردنی هەناری بە ناوکەکەیەوە کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕیخۆڵە و ئامێری هەرس و ووتی : (زۆر بەسوودە ئەگەر هەنار بە تۆوەکەیەوە بخۆین ، لەبەرئەوەی تۆوی هەنار بڕێکی زۆر باش لە ڤیتامین A و B و چەند ڕەگەزێکی خۆراکی گرنگ و پێویستی وەکو ئاسن و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و یۆد و نیشاستە و ڕیشاڵ لەخۆ دەگرێت کە وا دەکەن کاری ڕیخۆڵەکان ئاسان بێت و ژەهرەکانیش لەناو دەبەن ).
ئەوەشی ڕوونکردەوە کە پێویستە زۆر بە جوانی بجورێت و وورد بکرێت تا هەڵمژین و هەرس کردنی ئەو ماددانەی کە لەخۆی گرتووە ئاسان بێت.
لە کۆتاییدا ئەم خانمە پزیشکە هۆشداری ئەوەیدا کە ئەو کەسانەی کە کێشەی پوک و هەوکردنی گەدە و برینی گەدە و ڕیخۆڵەی دوانزە گرێ و قۆلۆن و قەبزی و مایەسیرییان هەیە نابێت ئەم میوەیە زۆر بخۆن.
وەڵام بدەوه