نیشانەکانی کەمی مەگنسیۆم لە لەشدا

🔹 مەگنسیۆم بە سێهەمین کانزای گرنگ دادەنرێت بۆ پاراستنی تەندروستیمان ، لەبەر ئەوەی یارمەتی بەجێهێنانی چەندین کردار دەدات لە لەشماندا. گرنگترینی ئەو کردارانەش بریتییە لە گۆڕینی خۆراک بۆ ووزە و پڵراستنی بەهێزی ئێسکەکان.

🔹 گرنگترین نیشانەکانی کەمی ئەم کانزایە لە لەشماندا بریتیەلە:
▪️ هەست کردن بە ماندوێتی.
▪️ کرژبوونی ماسولکەکان.
▪️ تێکچوونی تەندروستی مێشک .
▪️ لاواز بوونی ئێسکەکان.
▪️ بێ هێزی ماسولکەکان
▪️ بەرزی فشاری خوێن.
▪️ تێکچوونی لێدانی دڵ.

▪️ ڕەنگە ئەم نیشانانە هاوشێوە بن لەگەڵ نیشانەکانی چەندین نەخۆشی و کێشەی تەندروستی تر ،، بەڵام باشترین ڕێگە بۆ زانینی ئاستی ئەم کانزا گرنگە لە لەشماندا بریتیە لە پشکنینی تاقیگەیی و دەستنیشان کردنی لە لایەن پزیشکەوە.

🔹 سەرچاوەکان :
سپێناخ ، چەرەس ، نانی گەنم ، کاکاو ، ناوکی کونجی ، ناوکی شوتی ، ماسی ، ئەڤۆگادۆ ، مۆز ، بامێ ، تۆوی کەتان.