نیشانە بەربڵاوەکانی کەمیی ڤیتامین D لە لەشدا چین؟

ڤیتامین دی یەکێکە لەو ڤیتامینە گرنگانەی کە لەش بۆ بەشێکی زۆر لە فرمانەکانی پێویستییەتی، ئەو ڤیتامینە یارمەتی جەستە دەدات بۆ هەڵمژین و ڕاگرتنی هاوسەنگیی کالیسیۆم و فسفۆر؛ کە گرنگن بۆ بنیاتنانی ئێسک. هەروەها توێژینەوەەکان دەریدەخەن کە ڤیتامین D دەتوانێت گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان کەم بکاتەوە، یارمەتی کۆنترۆڵکردنی هەوکردنەکان بدات و هەوکردن کەم بکاتەوە.

دیارترین نیشانەکانی کەمیی ڤیتامین دی بریتیین لەمانەی خوارەوە:
1- هەڵوەرینی قژ.
2- درەنگ چاکبونەوەی برین.
3- لاواز بوونی ئێسکەکان.
4- هەست کردن بە ئازار لە ئێسک و ماسولکەکاندا.
5- هەست کردن بە شەکەتی و ماندوێتی.
6- خەمۆکی.
وەرگێڕانی دایکی شاهۆز.